داودى بچووك له‌ئه‌ڵمانیاوه روویكرده خولى نایابى یانه‌كانى سوریا

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
سه‌عید داود-ى یاریزانى لاوى كوردى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئۆڵۆمپى سوریا و برا بچووكى مه‌حمود داود-ى یاریزانى یانه‌ى بوروسیا دۆرتمۆند و هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى ئه‌ڵمانیا په‌یوه‌ندى بهیانهیهكى خولى نایابى یانه‌كانى سوریا-وه كرد.

یانه‌ى حهرجله-ى سورى كه له‌خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى سوریا ركابه‌ریی ده‌كات، به‌شێوه‌ى فه‌رمى سه‌عید داود-ى ناوه‌ڕاستكارى لاوى كوردى ئه‌ڵمانیا-ى گواسته‌وه ریزه‌كانى.

له‌مباره‌یه‌وه یانه‌كه ئاشكراى كرد كه ئه‌وان بۆ ماوه‌ى دوو وه‌رز بۆندیان له‌گه‌ڵ سه‌عید داود-ى یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئۆڵۆمپى سوریا كردووه تا له‌خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى سوریا نوێنه‌رایه‌تى یانه‌كه‌یان بكات.

سه‌عید-ى ته‌مه‌ن 21 ساڵ كه له‌شارى عامودێ-ى رۆژئاواى كوردستان له‌دایكبووه و له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ى له‌ئه‌ڵمانیا نیشته‌جێیه، به‌ر لهتهواوبوونى ماوه‌ى بۆنده‌كه‌ى كا تا هاوینى ساڵى 2021-ه، یانه‌ى ئه‌ى سى ئێس سى 09 دۆرتمۆند-ى له (ئۆبرلیگا)ى یانه‌كانى ئه‌ڵمانیا به‌جێهێشت و بۆنده‌كه‌ى هه‌ڵوه‌شانده‌وه و په‌یوه‌ندى به‌یانه‌ى حهرجله-ى سورییه‌وه كرد.

شایه‌نى باسه سه‌عید مسته‌فا داود كه برا بچووكى مه‌حمود داود-ى یاریزانى یانه‌ى بورۆسیا دۆرتمۆند و هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى ئه‌ڵمانیایه، له‌ژیانى یاریكردنیدا له‌وڵاتى ئه‌ڵمانیادا بۆ (تیمى تازه‌پێگه‌یشتووانى یانه‌ى رۆت فایس ئیسن و لاوانى یانه‌ى بۆخوم و تیمى یه‌كه‌مى یانه‌كانى (ئه‌باوت كلۆستهر، توس 05 سینسێن، دى جهى كه‌ى توس هۆردل، ئه‌ى سى ئێس سى 09 دۆرتمۆند) یارى كردووه.
