به‌رگریكاره ههمهوهندییهكه له‌نه‌مسا رووبه‌ڕووى كۆستاریكا و كۆریا ده‌بێته‌وه

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى كۆریاى باشوور و كۆستاریكا، به‌رگریكاره كورده ههمهوهندییهكهى یانه‌ى ئه‌لسه‌د-ى قه‌ته‌رى له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى قه‌ته‌ر روویكرده وڵاتى نه‌مسا.

ئه‌حمه‌د سوهه‌یل سابیر عه‌لى هه‌مه‌وه‌ندى به‌رگریكارى لاوى كوردى یانه‌ى ئه‌لسه‌د-ى قه‌ته‌رى و هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى ئه‌و وڵاته، پاش ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن فێلیكس سانچێز باس-ى ئیسپانى و راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى وڵاته‌كه‌ى بۆ مانگى تشرینى دووه‌مى 2020 بانگهێشتى ئاماده‌كاری و یارییه دۆستانه‌كان كرایه‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى قه‌ته‌ر بۆ ئه‌نجامدانى كه‌مپێكى مه‌شق و راهێنانى ده‌ره‌كى و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى كۆستاریكا و كۆریاى باشوور رۆژى 9-11-2020 به‌ره‌و شارى ڤییه‌ننا-ى پایته‌ختى نه‌مسا فڕى.

پاش گه‌یشتنیان بۆ ئه‌و وڵاته ئه‌مڕۆ 10-11-2020 ده‌ستیان به‌ئاماده‌كارییه‌كان كرد و وابڕیاره له‌میانه‌ى ئه‌و كه‌مپه دهرهكییهدا رۆژى 13-11-2020 به‌رامبه‌ر به‌هه‌ڵبژارده‌ى كۆستاریكا یارى بكه‌ن و رۆژى 17-11-2020یش رووبه‌ڕووى هه‌ڵبژارده‌ى كۆریاى باشوور ببنه‌وه.

فێلیكس سانچێز باس-ى ئیسپانى و راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى قه‌ته‌ر 27 یاریزانى بۆ ئاماده‌كارییه‌كانى مانگى تشرینى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2020 بانگهێشت كردووه و یه‌كێكیان ئه‌حمه‌د سوهه‌یل هه‌مه‌وه‌ندى ته‌مه‌نى 21 ساڵ و به‌رگریكارى نێوده‌وڵه‌تى و پیشه‌گه‌رى كوردى یانه‌ى ئه‌لسه‌د-ى قه‌ته‌رییه كه له‌پێشوودا بۆ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى قه‌ته‌ر-ى ژێر ته‌مه‌ن 19 ساڵ و ئۆڵۆمپى قه‌ته‌ر-ى ژێر ته‌مه‌ن 23 ساڵ یارى كردووه.