راهێنه‌رێكى كرواتى چانسى یاریكردن بهگۆڵپارێزێكى كورد نادات

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
سه‌ره‌ڕاى چاكبوونه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ى له‌پێكان، گۆڵپارێزه كورده‌كه ئه‌مجاره‌ش له‌لایه‌ن راهێنه‌ره كرواتییهكهى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئێران بێبه‌ش كراوه.
عه‌لیڕه‌زا بیرانوند-ى گۆڵپارێزى نێوده‌وڵه‌تى كوردى له‌ك-ى یانه‌ى رۆیاڵ ئهنتویرپ-ى به‌لژیكایی و هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئێران پاش ئه‌وه‌ى مانگى تشرینى یه‌كه‌مى رابردوو به‌هۆى پێكانه‌وه له‌هه‌ڵبژارده‌ى وڵاته‌كه‌ى بێبه‌ش كرا و بۆ یارى دۆستانه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى ئێران به‌رامبه‌ر به‌هه‌ڵبژارده‌ى ئۆزبه‌كستان داوه‌ت نه‌كرا، به‌ڵام پاش چاكبوونه‌وه و گهڕتنهوهى له‌پێكان بۆ جارێكى تر و بۆ مانگى تشرینى دووه‌میش ناوى له‌لیستى یاریزانانى هه‌ڵبژارده‌كه نه‌بینرا كه روویان له‌وڵاتى بۆسنه و هێرزه‌گۆڤین كردووه و رۆژى 12ى ئه‌م مانگه یارییه‌كى دۆستانه به‌رامبه‌ر به‌هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌و وڵاته ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

له‌سه‌ر ئه‌و پرسه قسه‌ى زۆر له‌نێو میدیاكانى وه‌رزشى ئێران و جه‌ماوه‌رى وه‌رزشى ده‌كرێت و هه‌ردوولا دوو بۆچوونیان هه‌یه كه بیرانوند-ى گۆڵپارێزى ژماره 1ى هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى ئێران به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كاستى راهێنه‌ریی هه‌ڵبژارده‌كه به‌شدارى ئه‌م یارییانه ناكات یانیش به‌هۆى ئه‌وه‌وه‌یه كه تائێستا هه‌ر یاریزانى یه‌ده‌گ بووه و هیچ یارییه‌كى له‌گه‌ڵ یانه نوێیه‌كه‌ى نه‌كردووه، له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش (دراگان سكۆسیچ)ى كرواتى و راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى ئێران به‌ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆش ئه‌وه‌ى دركاندووه كه تا گۆڵپارێزى ناوبراو یارى له‌گه‌ڵ یانه‌ى رۆیاڵ ئهنتویرپ نه‌كات ئه‌وا چانسى یاری كردنى له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ى پێنادات.

شایه‌نى باسه عه‌لیڕه‌زا بیرانوند ته‌مه‌نى 28 ساڵه و ساڵانى 2015 تا 2019 له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى ئێران 40 یارى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌نجامداوه، (15 یارى دۆستانه) و (19 یارى پاڵاوتنى هه‌ردوو مۆندیالى 2018ى روسیا و 2022ى قه‌ته‌ر) و (6 یارى پاڵه‌وانێتى جامى وڵاتانى ئاسیاى 2019ى ئیمارات).
