ئه‌م هه‌فته‌یه دوو پیشهگهریى كورد له‌نێو راپرسى یه‌كێتى تۆپى پێى ئاسیا دان

سه‌نگه‌ر زرار- Kurd Sport
لهڕاپرسیی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى وێبسایتى یه‌كێتى تۆپى پێى ئاسیا بۆ بردنه‌وه‌ى خه‌ڵاتى باشترین یاریزانى ئاسیاى نێو خوله‌كانى تۆپى پێى ناوخۆیی یانه‌كانى جیهان، هه‌ریه‌كه له كاوه ره‌زایی هێرشبه‌رى كورد و ئه‌یاز عوسمان-ى ناوه‌ڕاستكارى كورد ناویان هاتووه و له‌گه‌ڵ هه‌شت یاریزانى تر كێبڕكێ له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ى خه‌ڵاتى ئه‌ستێره‌ى هه‌فته ده‌كه‌ن.
كاوه ره‌زایی كرماشانى و هێرشبه‌رى به‌توانا و گۆڵكهرى كوردى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئێران كه‌ته‌مه‌نى 28 ساڵه و لهدوایارى یانه‌كه‌یدا به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ى میشیلان له‌خولى پیشه‌گه‌رانى تۆپى پێى یانه‌كانى به‌لژیكا (جوپیلێر پڕۆ لیگ)ى وه‌رزى 2020-2021دا به‌ئه‌نجامى 3-3 یه‌كسانبوون و گۆڵى یه‌كه‌مى یانه‌ى رۆیاڵ شارلروا-ى له‌خوله‌كى 20دا به‌سه‌ر تۆماركرد، توانى له‌ماوه‌ى 90 خولهك یاریكردندا 1 گۆڵ تۆماربكات و 3 جار به‌تۆپه‌وه چووه‌ته نێو یاریگاى تیپى به‌رامبه‌ر و گه‌ڕاوه‌ته‌وه.

ئه‌یاز عوسمان-ى ناوه‌ڕاستكارى لاوى كوردى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى سوریا كه ته‌مه‌نى 26 ساڵه بۆ یانه‌ى توزلا سپۆر-ی توركى یارى ده‌كات لهدوایارى یانه‌كه‌یدا له‌خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى توركیادا به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ى عومرانى سپۆر كه به‌ئه‌نجامى 1-1 یه‌كسانبوون، توانى 82 خولهك به‌شێوه‌ى سه‌ره‌كى یارى بكات و تاكه گۆڵى یانه‌كه‌ى سازبكات و به‌ڕێژه‌ى 93% پاسه‌كانى به‌دروستى داوه.

له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش وێبسایتى یه‌كێتى تۆپى پێى ئاسیا ناوى ئه‌م دوو یاریزانه كورده‌ى خسته لیستى 10 یاریزانى پیشه‌گه‌رى ئاسیایی نێو خوله‌كانى تۆپى پێى ناوخۆیی یانه‌كانى جیهان و به‌شدارى راپرسى هه‌فتانه‌ى پێكردوون و لهڕاپرسییهكهدا 10 یاریزانى پیشه‌گه‌رى ئاسیایی له 8 وڵاتى جیاواز كه له‌ده‌ره‌وه‌ى كیشوه‌ره‌كه یارى ده‌كه‌ن، ركابه‌ریی له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ى نازناوى (ئه‌ستێره‌ى هه‌فته) ده‌كه‌ن كه رۆژانى 4 تا 10-11-2020 به‌ئاستێكى به‌رز ده‌ركه‌وتوون و ده‌نگدانیش به‌شێوه‌ى ئۆنلاین لهوێبسایتى یه‌كێتى تۆپى پێى ئاسیا (the-afc.com) له‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11ى تشرینى دووه‌مى 2020 ده‌ستیپێكردووه و تا رۆژى 14ى تشرینى دووه‌مى 2020 به‌رده‌وام ده‌بێت و پاشان ئه‌نجامه‌كه‌ى به‌فه‌رمیی راده‌گه‌یه‌نرێت.
ده‌توانن له‌م لینكه‌وه ده‌نگ به كاوه ره‌زایی كرماشانى و ئه‌یاز عوسمان-ى قامیشلۆیی بده‌ن:
https://www.the-afc.com/news/afcsection/vote-for-your-afc-international-player-of-the-week-x5955