یارییه‌كانى ئه‌مڕۆ و سبه‌ى یاریزانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى كورد

سه‌نگه‌ر زرار- Kurd Sport
ئه‌مڕۆ و سبه‌ى 12 و 13ى تشرینى دووه‌مى 2020 یاریزانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى كورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كانى تۆپى پێى لاوان و یه‌كه‌مى وڵاته‌كانیان به‌شداریی له‌چه‌ند یارییه‌كى دۆستانه‌ى ئاماده‌كاریدا ده‌كه‌ن به‌ر له‌ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى یارییه‌كانى پاڵاوتنه هاوبه‌شه‌كه‌ى مۆندیالى 2022ى قه‌ته‌ر و پاڵه‌وانێتى جامى ئاسیاى 2023ى چین و كۆتاییه‌كانى پاڵه‌وانێتى لاوانى ئاسیا بۆ هه‌ڵبژارده‌كانى ژێر ته‌مه‌ن 19 ساڵ.
كورد سپۆرت گرنگترین یارییه‌كانى یاریزانه كورده‌كان بۆ خوێنه‌رانى ده‌خاته‌ڕوو:-
*كارتى یارى (قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ عێراق)
-بۆنه: یارى دۆستانه.
-رۆژى یارى: پێنجشه‌ممه 12-11-2020.
-كاتى ده‌ستپێكى یارى: 6ى ئێواره.
-یارى: لاوانى قه‌ته‌ر×لاوانى عێراق.
-یاریگا: ئه‌سپایه‌ر/ 4، شار: دۆحه/ قه‌ته‌ر.
-یاریزانه كورده‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى عێراق:
*نه‌دیم عومه‌ر/ گۆڵپارێز (یانه‌ى فالكنبێرگ/ سوید).
*كاردۆ سدیق/ به‌رگریكار (یانه‌ى كریستاڵ پاڵاس/ ئینگلته‌را).

*كارتى یارى (سوریا له‌گه‌ڵ ئۆزبه‌كستان)
-بۆنه: یارى دۆستانه.
-رۆژى یارى: پێنجشه‌ممه 12-11-2020.
-كاتى ده‌ستپێكى یارى: 7ى شه‌و.
-یارى: سوریا×ئۆزبه‌كستان.
-یاریگا: شاریقه، شار: شاریقه/ ئیمارات.
-یاریزانه كورده‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى سوریا:
*یوسف محه‌مه‌د/ به‌رگریكار. (یانه‌ى ئه‌لوه‌حده/ سوریا).
*ئه‌یاز عوسمان/ ناوه‌ڕاستكار (یانه‌ى توزلا سپۆر/ توركیا).
*محه‌مه‌د عوسمان/ ناوه‌ڕاستكار (یانه‌ى ئه‌لخریتیات/ قه‌ته‌ر).

*كارتى یارى (بۆسنه و هێرزه‌گۆڤین له‌گه‌ڵ ئێران)
-بۆنه: یارى دۆستانه.
-رۆژى یارى: پێنجشه‌ممه 12-11-2020.
-كاتى ده‌ستپێكى یارى: 8ى شه‌و.
-یارى: بۆسنه و هێرزه‌گۆڤین×ئێران.
-یاریگا: ئاسیم فێرهاتۆڤیچ، شار: سه‌رایڤۆ/ بۆسنه و هێرزه‌گۆڤین.
-یاریزانه كورده‌كه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى ئێران:
*كاوه ره‌زایی/ هێرشبه‌ر (یانه‌ى رۆیاڵ شارلروا/ به‌لژیكا).

*كارتى یارى (قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ كۆستاریكا)
-بۆنه: یارى دۆستانه.
-رۆژى یارى: هه‌ینى 13-11-2020.
-كاتى ده‌ستپێكى یارى: 8ى شه‌و.
-یارى: قه‌ته‌ر×كۆستاریكا.
-یاریگا: هارتبێرگ، شار: ڤییه‌ننا/ نه‌مسا.
-یاریزانه كورده‌كه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى قه‌ته‌ر:
*ئه‌حمه‌د سوهه‌یل/ به‌رگریكار (یانه‌ى ئه‌لسه‌د/ قه‌ته‌ر).
