هێرشبه‌ره كورده‌كه دووه‌م گۆڵى خۆى له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى ئێران تۆماركرد

سه‌نگه‌ر زرار- Kurd Sport
هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئێران به‌دوو گۆڵى كاوه ره‌زایی هێرشبه‌رى كورد و مه‌هدى قائیدى هاوڕێى له‌هه‌ڵبژارده‌ى بۆسنه و هێرزه‌گۆڤین-ى برده‌وه.
به‌ر لهدهستپێكردنهوهى یارییه‌كانى پاڵاوتنه هاوبه‌شه‌كه‌ى مۆندیالى 2022ى قه‌ته‌ر و پاڵه‌وانێتى جامى ئاسیاى 2023ى چین، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12ى تشرینى دووه‌مى 2020 له‌یارییه‌كى دۆستانه‌ى ئاماده‌كاریدا هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئێران به‌به‌شدارى سه‌ره‌كى كاوه ره‌زایی هێرشبه‌رى كوردى كرماشانى و یانه‌ى رۆیاڵ شارلروا-ى به‌لژیكایی له‌بۆسنه و هێرزه‌گۆڤین به‌ئه‌نجامى 2-0 له‌هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌و وڵاته‌ى برده‌وه.

یارییه‌كه له‌یاریگاى ئاسیم فێرهاتۆڤیچ له‌شارى سه‌رایڤۆ كرا و تیایدا نیوه‌ى یه‌كه‌مى به‌بێ گۆڵ بهیهكسانبوونى هه‌ردوولا ته‌واوبوو، به‌ڵام له‌خوله‌كى 46ى ده‌ستپێكى تایمى دووه‌مدا كاوه ره‌زایی هێرشبه‌رى كورد بهپاسێكى وه‌حید ئه‌میرى هاوڕێى گۆڵى یه‌كه‌مى بۆ هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى ئێران تۆماركرد و له‌خوله‌كى 61دا گۆڕانكاری پێكرا و برایهدهرهوهى یاریگا و یارییه‌كه‌ش به‌م ئه‌نجامه به‌رده‌وام بوو تا له‌خوله‌كى 90+1دا مه‌هدى قائیدى توانى گۆڵى دووه‌م و دڵنیایی بۆ هه‌ڵبژارده‌ى ئێران تۆماربكات.

ئه‌مه‌ش دووه‌م گۆڵى كاوه ره‌زایی ته‌مه‌ن 28 ساڵ بوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى ئێران و له‌پێشوودا رۆژى 17-3-2018 له‌یارى دۆستانه‌ى نێوان ئێران و سیرالیۆن كه ئێران 4-0 له‌شارى تاران براوه‌بوو، یه‌كه‌م گۆڵى خۆى و گۆڵى 3-0ى بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ى تۆماركردبوو.

شایه‌نى باسه كاوه ره‌زایی كه له‌شارى كرماشان-ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌دایكبووه و له‌خولى پیشه‌گه‌رانى یانه‌كانى به‌لژیكا (جوپیلێر پرٍِۆ لیگ) بۆ یانه‌ى رۆیاڵ شارلروا یارى ده‌كات و له‌ساڵى 2015وه بۆ هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى ئێران یارى ده‌كات و بهیارییهكهى ئه‌مڕۆوه ژماره‌ى یارییه‌كانى گه‌یانده 15 یارى و 2 گۆڵ (10 یارى دۆستانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و 5 یارى هه‌ردوو پاڵاوتنى مۆندیالهكانى 2018ى روسیا و 2022ى قه‌ته‌ر).