به‌ختیار گه‌یشته خولى نایابى یانه‌كانى ئازه‌ربایجان

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
به‌ختیار ره‌حمانى ناوه‌ڕاستكارى به‌ئه‌زموونى كورد و پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئێران دواجار بۆ وه‌رزى داهاتوو له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كى خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى ئازه‌ربایجان گه‌یشته رێككه‌وتن.
سه‌ره‌ڕاى ژماره‌یه‌ك بۆندى یانه‌كانى ئێران و ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته، دواجار به‌ختیار ره‌حمانى ناوه‌ڕاستكارى به‌تواناى كورد له‌یه‌كه‌م ئه‌زموونى ده‌ره‌كیی ژیانى پیشه‌گه‌ریدا لهدهروازهى یانه‌ى سه‌بیل-ه‌وه روویكرده خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى ئازه‌ربایجان.

به‌پێى سه‌رچاوه‌كانى وه‌رزشى ئێرانى، ئه‌م یاریزانه ته‌مه‌ن 29 ساڵه بۆ ماوه‌ى یه‌ك وه‌رز له‌گه‌ڵ یانه‌ى سه‌بیل-ى گرێبه‌ستى واژوو كردووه كه یانه‌كه له‌ئێستادا به 9 خاڵ له 8 یارى له‌پله‌ى شه‌شه‌مى خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى ئازه‌ربایجان دایه.

واچاوه‌ڕوان ده‌ركرێ پاش ته‌واوكردنى سه‌رجه‌م كاروباره‌كانى تایبه‌ت به‌چوونى بۆ یانه‌ى سه‌بیل، رۆژى 21ى ئه‌م مانگه به‌ختیار ره‌حمانى ناوه‌ڕاستكارى به‌ئه‌زموونى كورد یه‌كه‌م یارى له‌گه‌ڵ یانه نوێیه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ى سه‌باح باكۆ له‌ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆیان ئه‌نجام بدات كه یارییه‌كى هه‌فته‌ى ده‌یه‌مى خوله‌كه‌یه و یانه‌كه‌ى به‌ختیار-یش یارییه‌كى دواخراوى هه‌فته‌ى نۆیه‌مى خوله‌كه‌ى ماوه ئه‌نجامى بدات.

ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م ئه‌زموونى ده‌ره‌كى به‌ختیار-ه له‌ده‌ره‌وه‌ى ئێران و ساڵى 2018 بۆ یه‌كه‌مجار په‌یوه‌ندى به‌یانه‌ى الشیمال-ى قه‌ته‌رى كرد، به‌ڵام به‌ر یارى كردنى بۆنده‌كه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌ى ناوبراو هه‌ڵوه‌شانده‌وه و گه‌ڕایه‌وه خولى پیشه‌گه‌رانى تۆپى پێى یانه‌كانى ئێران و بۆ یانه‌ى سه‌نعه‌ت نه‌فت عه‌بادان یارى كرد.

شایه‌نى باسه به‌ختیار مه‌جید ره‌حمانى ناوه‌ڕاستكارى كورد خه‌ڵكى شارۆچكه‌ى سهرپێڵى زه‌هاو-ى سه‌ر به‌شارى كرماشانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستانه و له‌ژیانى یاریكردنی پیشه‌گه‌ریدا ساڵانى 2007 تا 2020 بۆ یانه‌كانى (فولاد نوین و فولاد خوزستان ئه‌هواز و تراكتۆرسازى ته‌برێز و ئیستقلال تاران و په‌یكان تاران و فولاد خوزستان ئه‌هواز و زوب ئاهان ئه‌سفه‌هان و سیپاهان ئه‌سفه‌هان و سه‌نعه‌ت نه‌فت عه‌بادان) یارى كردووه و ساڵانى 2013 و 2014 له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى ئێران-یش خاوه‌نى 4 یارى نێوده‌وڵه‌تییه و به‌شدارى مۆندیالى 2014ى به‌رازیلى كردووه.
