به‌رگریكارێكى كورد چاوى یانه‌كانى پۆرتوگال و دانیمارك و یۆنانى له‌سه‌ره

سه‌نگه‌ر زرار- Kurd Sport
ئیمان سه‌لیمى به‌رگریكارى لاوى كورد كۆتایی بو ده‌نگۆیانه هێنا كه باسیان له‌چوونى بۆ یانه‌ى پێرسپۆلیس-ى تاران ده‌كرد و ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد كه وێستگه‌ى داهاتووى یاری كردنى یانه‌كانى ئه‌وروپا ده‌بێت.
پاش ئه‌وه‌ى به‌مه‌رج له‌یانه‌ى تراكتۆرسازى ته‌برێز جیابووه كه رووبكاته یانه‌یه‌كى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، به‌ڵام لهوكاتهوهى جیابۆته‌وه تائێستا ده‌نگۆى ئه‌وه له‌ئارادایه كه ئیمان سه‌لیمى به‌رگریكارى كوردى كرماشانى رووبكاته یانه‌ى پێرسپۆلیس-ى سوورپۆش له‌شارى تارانى پایته‌خت و له‌جێگه‌ى شوجاع خه‌لیل زاد یارییان بۆ بكات.

ئه‌مه‌ش به‌رپرسانى یانه‌ى تراكتۆرسازى نیگه‌ران كرد و له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر به‌یارى كردنى بۆ یانه‌ى پێرسپۆلیس پیشاندا و ئه‌وه‌یان راگه‌یاند كه ئه‌وان به‌مه‌رجى یاری كردن له‌ده‌ره‌وه‌ى ئێران رێگه‌یان پێداوه لهیانهكهیان بڕوات و ئه‌گه‌ر به‌نیازى یانه‌ى پێرسپۆلیس بێت ئه‌وا ئه‌وان قبوڵى ناكه‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌یان لێ‌كرد كهسكاڵاى له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌ن.

له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌نگۆیانه و بۆ دڵنیابوونى یانه‌كه‌ى پێشووى، ئیمان سه‌لیمى ته‌مه‌ن 24 ساڵ و به‌رگریكارى به‌توانا و پیشه‌گه‌رى كورد هاته ده‌نگ و لهپهیامێكدا ئه‌وه‌ى راگه‌یاند كه ئه‌و سێ بۆندى یانه‌كانى یۆنان و دانیمارك و پۆرتوگالى بۆ هاتووه و له‌م نزیكانه‌دا یه‌كێك لهبژاردهكانى به‌رده‌مى دیارى ده‌كات.

شایه‌نى باسه ئیمان-ى له‌دوو وه‌رزى رابردوو (2018-2019 و 2019-2020)دا له‌خولى پیشه‌گه‌رانى تۆپى پێى یانه‌كانى ئێران (پڕۆ لیگ) و خولى جامى یانه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ یانه‌ى تراكتۆرسازى ته‌برێز خاوه‌نى 2 گۆڵه له 50 یاریدا، بۆ وه‌رزى 2019-2020 نازناوى پاڵه‌وانى خولى جامى یانه‌كانى ئێران-ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه به‌ده‌ستهێناوه.
