وتار

(وەرزش لە مێژوی (۲۳٦)ساڵەی شارە حەیاتەکەدا)


میری بابان کەلە قەڵاچوالانەوە ئەمارەتەکەی گواستەوەو لەساڵی ۱۷۸٤ ەوە ئەم سلێمانیەی لێ بنیاتنراوە، وەرزشیش لەو نێوەندەدا بونی هەبوە، بەپێی ئەوەی (مستەر ڕیچی)ی مستەشاری ئینگلیز کاتێک ساڵی ۱۸۲٠ گەشتێک دەکات بۆ ئەم ناوچەیە، دەڵێت لەگەشتەکەمدا وەرزشکردنم لەسلێمانی بەدی کردوە.
دواترو لەسەردەمی حوکمداری (شێخ مەحمودی حەفید) ڕمبازی و میلبازی (زۆرخانە) کراوە.
کاتێك ئینگلیزەکانیش دێنە سلێمانی و کەمپی (ئەرمەن) لەسەرەتای ساڵانی بیستەکان دروست دەکەن، لەوێ لەنێوان سەربازەکان خۆیاندا یاری تۆپی پێ دەکەن.
دوای دامەزراندنی حوکمی عێراقیش لەقوتابخانە سەرەتاییەکاندا و لەسەرەتای سییەکاندا تۆپی پێ کراوەو دواتریش یارییەکانی دیکە بەنمونەی گۆرەپان و مەیدان کراوە.
ساڵی ۱۹٥۲ یانەیەکی وەرزشی بەناوی (صحە والقوە) لەسابونکەران دروست دەکرێت، بەڵام بەبیانوی کاری سیاسیەوە، میری دایدەخات.
پاشان لەساڵی ۱۹٥٦_۱۹٥۷ لەلایەن دەستەیەک لەدانیشتوانی شاری سلێمانیەوە (یانەی وەرزشی سلێمانی) دامەزراوە.

کاروان شێخ زیرەک_شارە حەیاتەکە

په‌یوه‌ندی دار

Back to top button
Close