له‌خولى فوتساڵى یانه‌كانى سوید كوردێك نیوه‌ى گۆڵه‌كانى یانه‌كه‌ى كرد

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
له‌خولى نایابى فوتساڵى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سوید كاپتنه كورده‌كه‌ى تیمى فوتساڵى یانه‌ى هاماربى شارى ستۆكهۆڵم-ى پایته‌خت، له‌كۆى هه‌شت گۆڵى تیمه‌كه‌یدا چوار گۆڵى تۆماركرد.
یارییه‌كانى هه‌فته‌ى هه‌شته‌م له‌قۆناغى یه‌كه‌مى خولى نایابى فوتساڵى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سوید بۆ وه‌رزى 2020-2021دا، رۆژى 13-11-2020 له‌هۆڵى ئێریك ستاڵش تیمى یانه‌ى هاماربى ستۆكهۆڵم به‌به‌شدارى سه‌ره‌كى هه‌ردوو یاریزانى كوردى باكوور (ئالان ئه‌رسڵان-ى كاپتن و ئۆزگور یه‌شار) میوانداریی لهتیمى یانه‌ى ئه‌تله‌تیك ئێسكلستونا كرد و سه‌ره‌نجامیش 8-4 براوه‌بوون و نیوه‌ى گۆڵه‌كانى تیمى یانه‌ى هاماربى به‌واژووى كاپتن ئالان ئه‌رسڵان بوو.

له‌سه‌ره‌تاى نیوه‌ى یارییه‌كه‌دا تیمى یانه‌ى ئه‌تله‌تیك ئێسكلستونا كه هه‌رسێ یاریزانى كورد (لوقمان موراد و په‌یمان ئالكیۆن و رۆبن زولفه‌قارى) یارى تێدا ده‌كه‌ن، به‌دوو گۆڵ پێشكه‌وت كه گۆڵى یه‌كه‌میان لوقمان موراد-ى یاریزانى لاوى كورد تۆماری كرد، به‌ڵام ئه‌و پێشكه‌وتنه تا خوله‌كى 20 درێژه‌ى كێشا و تا كۆتایی ئه‌م نیوه‌یه تیمى یانه‌ى هاماربى به‌چوار گۆڵ وه‌ڵامى دوو گۆڵه‌كه‌یان دایه‌وه و گۆڵه‌كانى یه‌كه‌م و سێیه‌مى نیوه‌ى یه‌كه‌م ئالان ئه‌رسڵان-ى كاپتن له‌خوله‌كه‌كانى 21 و 26دا تۆمارى كردن.
له‌نیوه‌ى دووه‌میشدا ئه‌نجامه‌كه‌ى نیوه‌ى یه‌كه‌م دووباره بووه و تیمى یانه‌ى هاماربى به‌سه‌ركردایه‌تى كاپتن ئالان ئه‌رسڵان چوار گۆڵى تریان كرد به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ بۆ تیمى میوانیان، له‌م نیوهیهشدا به‌شى كاپتن ئالان تۆماركردنى گۆڵه‌كانى 5-2 و 7-4 بوو له‌خوله‌كه‌كانى 33 و 39دا.

به‌مه‌ش كاپتن ئالان پاش ئه‌نجامدانى 3 یارى له‌گه‌ڵ تیمى فوتساڵى یانه‌ى هاماربى، توانى 4 گۆڵ له‌یه‌ك یاریداتۆماربكات و ئۆزگور یه‌شار-یش پاش گه‌ڕانه‌وه‌ى له‌پێكان، یه‌كه‌م یارى ئه‌م وه‌رزه‌ى له‌گه‌ڵ تیمى یانه‌ى هاماربى ئه‌نجامدا و لوقمان موراد له‌حه‌وته‌م یارى خۆیدا له‌گه‌ڵ تیمى یانه‌ى ئه‌تله‌تیك ئێسكلستونا-دا، ده‌یه‌م گۆڵى له‌یارییه‌كه‌دا بۆ تۆماركردن و هه‌ریه‌كه له په‌یمان ئالكیۆن شه‌شه‌م یارى و و رۆبن زولفه‌قارى-یش پێنجه‌م یارى خۆیان له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌یان ئه‌نجامدا.
به‌م سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ش تیمه‌كه‌ى كاپتن ئالان (هاماربى) گه‌یشته خانه‌ى چواره‌مى ریزبه‌ندى خوله‌كه به 18 خاڵ له 8 یارى (6 بردنه‌وه و 2 دۆڕاندن) و 35 گۆڵى هه‌یه و 28 گۆڵى لێكراوه و به‌جیاوازى گۆڵ و بردنه‌وه له‌پاش تیمى یانه‌كانى ئاى ئێف كه‌ى یۆتۆبۆرى خاوه‌ن پله‌ى یه‌كه‌م و ئۆریبرۆ ئێس كه‌ى خاوه‌ن پله‌ى دووه‌م و ئه‌تله‌تیك ئێسكلستونا-ى خاوه‌ن پله‌ى سێیه‌م دێت.
