به‌رگریكاره كورده‌كه‌ى برۆندبى دانیماركى بۆ هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى عێراق ئاماده‌یه

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
به‌رگریكاره كورده‌كه‌ى یانه‌ى برۆندبى دانیمارك ئاماده‌یه بۆ ئهجامدانى یه‌كه‌م یارى نێوده‌وڵه‌تى له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى لاوانى عێراقى ژێر ته‌مه‌ن 19 ساڵ.

پاش ئه‌وه‌ى به‌هۆى گرتنه‌به‌رى رێوشوێنه‌كانى تایبه‌ت بهڕووبهڕووبوونهوهى ڤایرۆسى كۆرۆنا و گومانى دووچاربوونى به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا نه‌یتوانى رۆژى 8ى ئه‌م مانگه په‌یوه‌ندى به‌ئه‌ندامانى هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى عێراقه‌وه بكات له‌شارى دۆحه‌ى پایته‌ختى قه‌ته‌ر و له‌یه‌كه‌م یارى دۆستانه‌ى هه‌ڵبژارده‌كه‌دا به‌رامبه‌ر به‌هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى قه‌ته‌ر به‌شداربێت كهههردوولا به‌بێ گۆڵ یه‌كسانبوون، دره‌نگانێكى شه‌وى هه‌ینى رابردوو مه‌تین ساڵح-ى به‌رگریكار لاوى كورد و تیپى لاوانى ژێًر ته‌مه‌ن 19 ساڵى یانه‌ى برۆندبى دانیماركى گه‌یشته قه‌ته‌ر و پاش دانیشتن و گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ قه‌حتان جه‌سیر-ى راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى عێراق رۆژى هه‌ینى 13-11-20120 یه‌كه‌م یه‌كه‌ى مه‌شقه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه ئه‌نجامدا و پاش ئه‌وه له‌لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ (كورد سپۆرت) وتى: ئه‌وه شتێكى باشه هه‌ڵبژێردراوم بۆ هه‌ڵبژارده‌ى نیشتمانى، پێدانى متمانه‌یه له‌سه‌رئاستى نێوده‌وڵه‌تى و به‌هیوام ئه‌م ئه‌زموونه به‌هاوڕێكانم بگه‌یه‌نم لهتیمى برۆندبى، هه‌روه‌ها وتى: ئه‌وه یه‌كێك لهئامانجهكانم بووه یارى بۆ هه‌ڵبژارده‌ى عێراق بكه‌م و هیوادارم ئه‌وه‌ى له‌توانام دابێت له‌یاریگادا پێشكه‌شى بكه‌م.

سهبارهى به‌وه‌ى به‌شدارى دووه‌م یارى دۆستانه‌ى هه‌ڵبژارده‌كه ده‌كات له‌ڕۆژى 15ى ئه‌م مانگه‌دا، مه‌تین ساڵح-ى ته‌مه‌ن 18 ساڵ وتى: یارى ده‌كه‌م به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌كه‌ره‌نتینه گه‌ڕاومه‌ته‌وه و مه‌شق و راهێنانم باش نه‌كردووه، روون نییه چه‌ند یارى ده‌كه‌م، له‌گه‌ڵ یاریزانه كورده‌كانى تر (كارۆد و نه‌دیم) به‌یه‌كه‌وه‌ین و ئه‌وان رێنماییم ده‌كه‌ن چى بكه‌م.

شایه‌نى باسه عه‌بدولمه‌تین دیار ساڵح كه به(مه‌تین ساڵح) ده‌ناسرێ رۆژى 22-3-2002 له‌شارى ئیشۆى دانیمارك له‌دایكبووه و باوكى خه‌ڵكى ئاكرێ و دایكى خه‌ڵكى رانیه‌یه و بۆ تیپى لاوانى ژێر ته‌مه‌ن 19 ساڵى یانه‌ى برۆندبى دانیماركى یارى ده‌كات.
