لاولاو و هاوڕێكانى یانه‌كه‌یان گه‌یانده خولى نایابى یانه‌كانى سوید

سه‌نگه‌ر زرار- Kurd Sport
خولى پله یه‌كى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سوید (ئیلیتان) له‌یارى تۆپى پێدا كۆتایی هات و لاولاو و هاوڕێكانى یانه‌كه‌یان گه‌یانده خولى نایابى یانه‌كانى سوید (دامئالسڤێنسكان).

تیمى خانمانى یانه‌ى هاماربى شارى ستۆكهۆڵم-ى پایته‌ختى سوید كه كچه یاریزانى كورد (لاولاو نازرى) له‌هێڵى ناوه‌ند یارى تێدا ده‌كات، له‌پاش تیمى خانمانى یانه‌ى ئا‌یك سۆلنا ستۆكهۆڵم-ى هاوشارى پله‌ى دووه‌مى خولى پله یه‌كى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سوید (ئیلیتان/ Elitettan)ى ساڵى 2020ى به‌كۆكردنه‌وه‌ى 66 خاڵ له 26 یارى به‌ده‌ستهێنا و به‌یه‌كه‌وه گه‌یشتنه خولى نایابى یانه‌كانى سوید (دامئالسڤێنسكان/ Damallsvenskan)ى ساڵى 2021.

تیمى یانه‌ى هاماربى لهدوایارى خۆیدا له‌هه‌فته‌ى 26 و كۆتایی قۆناغى دووه‌مى خوله‌كه‌دا به‌بێ به‌شدارى لاولاو به‌ئه‌نجامى 5-2 لهتیمى یانه‌ى ئالڤسیۆ-ى برده‌وه و بووه خاوه‌نى 66 خاڵ له 26 یارى (21 بردنه‌وه و 3 یه‌كسانبوون و 2 دۆڕاندن) به‌پله‌ى دووه‌م بۆ خولى نایابى یانه‌كانى سویدى ساڵى 2021ى داهاتوو سه‌ركه‌وت.
لاولاو نازرى كچه یاریزانى لاوى كورد له‌خولى ئه‌مساڵى پله یه‌كى یانه‌كانى سوید ته‌نها له 8 یاریدا به‌شدارى كردووه و یه‌كێك له‌و یاریزانانه‌ى پێكهاته‌ى ئه‌مساڵى تیمه‌كه‌ى بوو كه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانى تر‌ى به‌شداربوو له‌سه‌رخستنى یانه‌كه‌ى بۆ خولى نایابى یانه‌كانى سوید.

شایه‌نى باسه لاولاو نازرى ته‌مه‌ن 21 ساڵ كوردى رۆژهه‌ڵاته و له‌ساڵى 2018ه‌وه لهتیمى خانمانى یانه‌ى هاماربى یارى ده‌كات و تائێستا له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌یدا خاوه‌نى 24 یارى و 3 گۆڵه، (19 یارى و 1 گۆڵ) له‌خولى پله یه‌كى تۆپى پێى سه‌رتاسه‌ریی خانمانى یانه‌كانى سوید و (5 یارى و 2 گۆڵ) له‌خولى جامى یانه‌كانى سوید.