یارییه‌كانى ئه‌مڕۆ و سبه‌ى یاریزانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى كورد

سه‌نگه‌ر زرار- Kurd Sport
ئه‌مڕۆ و سبه‌ى 15 و 16ى تشرینى دووه‌مى 2020 یاریزانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى كورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كانى تۆپى پێى لاوان و یه‌كه‌مى وڵاته‌كانیان به‌شداریی له‌چه‌ند یارییه‌كى دۆستانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و ئاماده‌كاریدا ده‌كه‌ن به‌ر له‌ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى یارییه‌كانى پاڵاوتنه هاوبه‌شه‌كه‌ى مۆندیالى 2022ى قه‌ته‌ر و پاڵه‌وانێتى جامى ئاسیاى 2023ى چین و كۆتاییه‌كانى پاڵه‌وانێتى لاوانى ئاسیا بۆ هه‌ڵبژارده‌كانى ژێر ته‌مه‌ن 19 ساڵ.
كورد سپۆرت گرنگترین یارییه‌كانى یاریزانه كورده‌كان بۆ خوێنه‌رانى ده‌خاته‌ڕوو:-
*كارتى یارى (قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ عێراق)
-بۆنه: یارى دۆستانه.
-رۆژى یارى: یه‌كشه‌ممه 15-11-2020.
-كاتى ده‌ستپێكى یارى: 6ى ئێواره.
-یارى: لاوانى قه‌ته‌ر×لاوانى عێراق.
-یاریگا: ئه‌سپایه‌ر/ 5، شار: دۆحه/ قه‌ته‌ر.
-یاریزانه كورده‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى عێراق:
*نه‌دیم عومه‌ر/ گۆڵپارێز (یانه‌ى فالكنبێرگ/ سوید).
*كاردۆ سدیق/ به‌رگریكار (یانه‌ى كریستاڵ پاڵاس/ ئینگلته‌را).
*مه‌تین دیار/ به‌رگریكار (یانه‌ى برۆندبى/ دانیمارك).

*كارتى یارى (سوریا له‌گه‌ڵ ئوردن)
-بۆنه: یارى دۆستانه.
-رۆژى یارى: دووشه‌ممه 16-11-2020.
-كاتى ده‌ستپێكى یارى: 6ى ئێواره.
-یارى: سوریا×ئوردن.
-شوێن: دوبه‌ى/ ئیمارات.
-یاریزانه كورده‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى سوریا:
*یوسف محه‌مه‌د/ به‌رگریكار. (یانه‌ى ئه‌لوه‌حده/ سوریا).
*محه‌مه‌د عه‌نز/ ناوه‌ڕاستكار (یانه‌ى ئه‌لئیتیحاد/ سوریا).
*ئه‌یاز عوسمان/ ناوه‌ڕاستكار (یانه‌ى توزلا سپۆر/ توركیا).
*محه‌مه‌د عوسمان/ ناوه‌ڕاستكار (یانه‌ى ئه‌لخریتیات/ قه‌ته‌ر).

*كارتى یارى (قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ كۆریاى باشوور)
-بۆنه: یارى دۆستانه.
-رۆژى یارى: دووشه‌ممه 16-11-2020.
-كاتى ده‌ستپێكى یارى: 4ى ئێواره.
-یارى: قه‌ته‌ر×كۆریاى باشوور.
-شوێن: ئینزێرسدۆرف/ نه‌مسا.
-یاریزانه كورده‌كه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى قه‌ته‌ر:
*ئه‌حمه‌د سوهه‌یل/ به‌رگریكار (یانه‌ى ئه‌لسه‌د/ قه‌ته‌ر).
