په‌شه‌نگ به‌دوو گۆڵ هاوبه‌شى لهبردنهوهیهكى گه‌وره و گرنگیی یانه‌كه‌ى كرد

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
په‌شه‌نگ عه‌بدوڵڵا-ى هێرشبه‌رى به‌ئه‌زموون و به‌تواناى كوردى سوید و یانه‌ى ئاى ئێف كه‌ى هانینگ به‌دوو گۆڵ هاوبه‌شى لهبردنهوهیهكى گه‌وره و گرنگیی یانه‌كه‌ى لهئیتان-ى یانه‌كانى سوید كرد
رۆژى 14-11-2020 لهدهستپێكى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 20ى قۆناغى دووه‌مى خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید (ئیتان)ى ساڵى 2020 بۆ تیمه‌كانى گروپى ناوچه‌ى باكوور، یانه‌ى ئاى ئێف كه‌ى هانینگ به‌به‌شدارى سه‌ره‌كى په‌شه‌نگ عه‌بدوڵڵا-ى هێرشبه‌رى كورد له‌یاریگاى تۆرڤاڵا میوانداریی له‌یانه‌ى ئاى ئێف كه‌ى بێرگا كرد و سه‌ره‌نجامیش 10-2 براوه‌بوون و بردنه‌وه‌یه‌كى گه‌وره و گرنگیان به‌ده‌ستهێنا.

په‌شه‌نگ عه‌بدوڵڵا-ى هێرشبه‌رى كورد له‌م یارییه‌دا به‌شێوه‌ى سه‌ره‌كى تا خوله‌كى 61 یاریكرد و تا ئه‌وكاته‌ى له‌یاریگا برایه ده‌ره‌وه و گۆڕانكارى پێكرا یانه‌كه‌ى 7-0 له‌پێشه‌وه بوو كه گۆڵه‌كانى 5-0 و 7-0 په‌شه‌نگ له‌خوله‌كه‌كانى 33ى نیوه‌ى یه‌كه‌م و 58ى نیوه‌ى دووه‌مدا تۆمارى كردن و دواتر یانه‌ى بێرگا دوو گۆڵى كرد و ئه‌نجام بوو 7-2، پاشان یانه‌ى هانینگ توانى سێ گۆڵى تریش تۆماربكات و سه‌ره‌نجام 10-2 براوه‌بێت و به‌شێوه‌یه‌كى كاتى پله‌ى سێیه‌مى خوله‌كه‌ش به 53 خاڵ له 28 یارى (16 بردنه‌وه، 5 یه‌كسانبوون، 7 دۆڕاندن) و (73-46 گۆڵ) و (27+ گۆڵ) بۆخۆى مسۆگه‌ربكات.

شایه‌نى باسه په‌شه‌نگ-ى ته‌مه‌ن 26 ساڵ كه كوردى باشووره، تائێستا له‌كۆى 28 یاری یانه‌كه‌ی له 15 یاریدا به‌شداربووه و 5 گۆڵیشى له‌خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید (ئیتان)ى ساڵى 2020دا تۆماركردووه.