شێروانى به‌رگریكاری لاوى كورد له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كى خولى پله یه‌ك گه‌یشته رێككه‌وتن

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
شێروان ساڵح-ى به‌رگریكارى لاوى كورد بۆ وه‌رزى داهاتوو 2020-2021 روویكرده یانه‌یه‌كى خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى سوریا.
شێروان كه برا بچووكى ئه‌حمه‌د ساڵح-ى به‌رگریكارى كورد و كاپتنى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى سوریایه، رۆژى 15-11-2020 به‌پێى گرێبه‌ستێكى نوێ كه بۆ ماوه‌ى یه‌ك وه‌رز واژووى كردووه، روویكرده یانه‌ى ئهلنهبك كه له‌گروپى دووه‌مى خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى سوریا ركابه‌ریی ده‌كات.

له‌مباره‌یه‌وه یانه‌ى ئهلنهبك-ى سورى وێڕای بەخێرهێنانی، بڵاوى كرده‌وه كهیانهكهیان بۆ وهرزێگ گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ شێروان ساڵح-ى به‌رگریكاردا كردووه و درێسى ژماره (93)یان پێداوه.
واچاوه‌ڕوانیش ده‌كرێ رۆژى 18-11-2020 شێروان-ى ته‌مه‌ن 27 ساڵ یه‌كه‌م یارى خۆى له‌گه‌ڵ یانه نوێیه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ى ئهلمهحافهزه له‌گروپى دووه‌مى خولى پله یه‌كى یانه‌كانى سوریاى وه‌رزى 2020-2021 ئه‌نجام بدات.

شایه‌نى باسه شێروان ساڵح-ى به‌رگریكار ساڵى 1993 له‌شارى عامودێ-ى رۆژئاواى كوردستان له‌دایكبووه و لهتیپهكانى بێچوه‌شێران تا پێشكه‌وتووانى یانه‌ى ئه‌لجه‌یش-ى سورى یارى كردووه و له‌و ماوه‌یه‌شدا له‌خولى نایابى یانه‌كانى سوریا بۆ یانه‌ى ئه‌لجه‌یش و پاشان بۆ ماوه‌ى دوو وه‌رز به‌شێوه‌ى خواستن بۆ یانه‌كانى ئه‌لمه‌جد و ئهلفتووه له‌هه‌مان خولدا یارى كردووه و ساڵى 2015 یارى بۆ هه‌ڵبژاره‌ى ئۆڵۆمپى سوریا كردووه.