وێنە و ئەرشیف

لەتۆڵەی یاریی پێنەکردنی هاوڕێکانی بەبێ جلوبەرگ ناردەوە

رۆمان سەلام (فەرهاد) یەکێک لەگەنجە بەهرەدارەکانی شاری سلێمانی کەلەژیانیدا خزمەتی بواری وەرزش و شانۆ و ئەرشیفی شاری کردووە و لەئێستادا لەتاراوگە نیشتەجێیە، بەسەرهاتێکی خۆشی کاتی یاریی کردنی دەگێڕێتەوە کەبەهۆی یاریی پێنەکردنی لەلایەن راهێنەرەوە چی بەسەر هاوڕێکانی هێناوە.

بەسەرهات وگێڕانەوەی یادگاریەک بەزاخاوی پێکەنین!! ‌مێژوو، هاوینی ساڵی ١٩٨٩ بوو، ئەو دەمە عەسکەر بووم لە شاری تکریت، مانگی جارێ یان دوو جار بە مۆڵەت ئەمانتوانی کە بێینەوە بۆ شارە حەیاتەکە ئەو دەمە یاری تیپە میللیەکان لە برەودا بوو، منیش یاریزانێکی ئەکتیڤی تیپی کانی ئاسکان بووم، وەلێ بەهۆی عەسکەری و دابڕان لەتیپەوە دوور کەوتبومەوە لە یاریکردن و پەیوەست بەتیپی گەڕەکەوە.

ڕێکەوت تیپی کانی ئاسکان و تیپێکی تر ناوەکەیم لەیاد نەماوە لە خولێکی گرنگدا یاری ئەکەن، لەسەر داوای زۆرینەی برادەران و حەزی خۆشم ڕۆژەکەم ئەزانی خۆم بەغائیب بوون کرد و هاتمەوە بۆ سلێمانی بە نیازی ئەو یارییە ئێوارەی پێشتر هاتمەوەو کە بەیانی کاتژمێر دوو نیووی نیوەڕۆ یاریە.

لەیاریگای پەروەردە «مەلعەبەکە» وێنەی یادگاریمان گرت و ھەموو بەوریاییەوە ئامادەین بۆ یاریی، تەشکیل دانرا گێمی یەکەم یاری دەستی پێکرد، مودەریب گێمی یەکەم بەژداری پێ نەکردم، منیش دانم بەخۆماگرت و قسەمنەکرد! گێمی دووەم چارەکی ئەوەڵ هەر هەڵینەستاندم !بوو بە نیو سەعات هەر بەھەمان شێوە.

ئیتر بیرم لە شتێ کردەوە کە تۆڵە بکەمەوە، حەقی ئەو تەقلەو لێدان و ئیھانەو سوکایەتیە بکەمەوە کە حەقی غائیب بون و چاوەروانی ترسو دڵەراوکێی بازگەی سەربازیە بکەمەوە، ئەوە بوو چی جل و بەرگ و پارەو هەویە، چی کەل و پەلی یاریزانەکانە بیخەمە گوێنیەکەوە لەگەڵ خۆما بردمەوە بۆتکریت.

دوایی یاریەکە ھەموویان بەدوای جلو بەرگ و پارەو شتەکانیانا ئەگەڕان، برادەرانیش دوای کۆتایی یاریەکە بەشۆرت و فانیلەوە گەڕابوونەوە ئێ خۆ گەر یاریم پێنەکرێ کەتنم پێئەکرێ ئێستاش بەدواما ئەگەڕێن.

..گوزەشت نایەتەوە ئەو دەمە ئەو کاتە !!

* بۆ زانین دووەم کەس دانیشتوەکان لە راستەوە خۆمم

په‌یوه‌ندی دار

Back to top button
Close