هەواڵ

هەڵبژاردەی عێراق دواجار دەست لەزوڵمکردن لەکوڕە کوردەکە هەڵدەگرێت

بەپێی چەند سەرچاوەیەکی نزیک لەماڵپەڕی یاریزانە پیشەگەرەکانی عێراق، راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لەئاستی یاریزانەکانی رازی نیە و ناچارە واز لەکەلەڕەقی و زوڵمی خۆیان بەرامبەر ئوسامە رەشیدی کوڕە کوردی یاریزانی یانەی سانتا کلارای پورتوگالی بهێنن و بانگهێشتی هەڵبژاردەکەی بکەن.

ماڵپەڕەکە ئاشکرایکرد ئوسامە هەرچەندە ناوی لەلیستی سەرەتایی پێکهاتەی ئێستای هەڵبژاردەکە نەبووە، بەڵام لەکاتی بڵاوکردنەوەی لیستی کۆتایی یاریزانان بۆ مەبەستی ئەنجامدانی یارییەکانی پاڵاوتن بۆ جامی جیهانی ٢٠٢٢ و جامی نەتەوەکانی ئاسیا ناوی ئوسامەشی تێدا دەبێت.

ئوسامە جەبار شەفیق رەشید کە لەشاری کەرکوک لەدایکبووە و رەگەزنامەی عێراقی و ھۆڵەندی ھەیە، رۆژی ١٣-٧-٢٠١١ یەکەم یاری فەرمی لەگەڵ ھەڵبژاردەی عێراق کە یارییەکی دۆستانە بوو بەرامبەر بەھەڵبژاردەی کوێت ئەنجامداوە و تاساڵی ٢٠١٩ لەگەڵ ھەڵبژاردەکە ٢٢ یاری ئەنجامداوە (١٢ یاری دۆستانە و ٣ یاری پاڵاوتنی مۆندیال و ٢ یاری پاڵاوتنی پاڵەوانێتی ئاسیا و ٥ یاری لەکۆتاییەکانی پاڵەوانێتی جامی ئاسیا)دا.

په‌یوه‌ندی دار

Back to top button
Close