ناوه‌ڕاستكارێكى كورد یانه كرواتییهكهى ده‌كاته قوربانى یانه‌یه‌كى ئێرانى

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
موحه‌مه‌د مه‌هدى مههدیخانى-ى ناوه‌ڕاستكارى لاو و نێوده‌وڵه‌تى كورد و هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئۆڵۆمپى ئێران یانه كرواتییهكهى به‌ره‌و یانه‌ى پێرسپۆلیس-ى ئێرانى به‌جێ ده‌هێڵێت.
مه‌هدى مههدیخانى كه له‌خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى كرواتیا بۆ یانه‌ى ڤارازدین یارى ده‌كات و تائێستا خاوه‌نى 27 یارى و 3 گۆڵ و 2 پاسى گۆڵه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى و بۆندیشى تا هاوینى ساڵى 2022 ماوه، به‌نیازه یانه‌كه‌ى به‌جێ بهێڵێت و جارێكى تر له‌خولى پیشه‌گه‌رانى تۆپى پێى یانه‌كانى ئێران و به‌دیاریكراوى له‌یانه‌ى پێرسپۆلیس-ى تاران یارى بكات.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌یانه‌ى پێرسپۆلیس-ى سوورپۆش زۆر نزیكه و ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ 16ى تشرینى دووه‌مى 2020 له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى كاره‌كانى سه‌ردانى یانه‌ى ناوبراوى كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى یانه‌كه گه‌یشته رێككه‌وتن و وابڕیاره سبه‌ى 17-11-2020 پشكنینى پزیشكى بۆ بكرێت و پاشان به‌فه‌رمیی بۆنده‌كه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌ى پێرسپۆلیس واژووبكات.

سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌ردوو یانه‌ى پێرسپۆلیس و ڤارازدین رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى كه ده‌بێت یانه‌ى پێرسپۆلیس له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداربوونی مه‌هدی مههدیخانى به‌یانه‌ى ڤارازدین-ى بدات كه پێده‌چێ بڕى 50 هه‌زار یۆرۆ بێت.
موحه‌مه‌د مه‌هدى مههدیخانى-ى یاریزانى لاوى كورد كه ته‌مه‌نى 23 ساڵه و لهگهیلان غه‌ربى شارى كرماشانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌دایكبووه، له‌هێڵى ناوه‌ند-پێشه‌وه و هه‌ردوو باڵى راست و چه‌پ یارى ده‌كات و پێشبینى ده‌كرێ بۆ ماوه‌ى دوو وه‌رز په‌یوه‌ندى به‌یانه‌ى پێرسپۆلیس-ه‌وه بكات.

شایه‌نى باسه مههدیخانى كه باڵاى 181 سانیمه‌تره و یارى بۆ هه‌ڵبژارده‌كانى لاوان و ئۆڵۆمپى ئێران كردووه، سه‌ره‌تا لهتیمى لاوانى یانه‌ى سایپا و پاشان لهتیمى لاوانى یانه‌ى نیرۆى زه‌مینى و دواجاریش به‌ر له‌وه‌ى رووبكاته كرواتیا و یه‌كه‌م ئه‌زموونى پیشه‌گه‌رى ده‌ره‌كى له‌گه‌ڵ یانه‌ى ڤارازدین هه‌ڵبژێرێت، له‌خولى پیشه‌گه‌رانى تۆپى پێى یانه‌كانى ئێران بۆ یانه‌ى شه‌هر خودرو یارى ده‌كرد.
