هەواڵ

2 ئەكتەری بەناوبانگی هۆلیود یانەیەكی ئینگلیزی دەكڕن


دوو ئەكتەری بەناوبانگی هۆلیود كە پێكهاتون لە رایان رینۆلدز و رۆب مكیلینی گڵۆپی سەوزیان بۆ هەڵكرا بۆ ئەوەی یانەی ریكسهامی وێڵز بكڕن كە یەكێكە لەو یانانەی بەشداری خولەكانی ئینگلتەرا دەكات.
ئەو 2 ئەستێرەیە ماوەیەكی زۆرە گەیشتونەتە رێككەوتن بۆ ئەوەی ئەو یانەیە بەرامبەر بە 2 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار بكڕن بەڵام بۆ ئەوەی بتوانن خاوەن دارێتیەكەی بگوازنەوە پێویستیان بە رەزامەندی یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا بوو كە دواجار گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵكردن.
ئەو تیپە لە خولی پلە پێنجی ئینگلتەرا یاری دەكات و ئەو 2 ئەستێرەیەش بەڵێنی ئەوەیان داوە وەبەرهێنانی مەزن لەو یانەیە ئەنجام بدەن و بیكەن بە یانەیەكی گەورە.
ئەو 2 ئەستێرەیە بەڵێنیان داوە وەبەرهێنانی گەورە بكەن و یانەكە بكەن بە ماركەیەكی بازارگانی گەورەو بەڕێوەبەرێكی جێبەجێكاری بە ئەزمونی بۆ دابنێن و تیپی كچانیش دابمەزرێنن.
یەكێك لە هەنگاوەكانیان وەبەرهێنانی فیلمێكی دیۆكۆمێنتاری دەبێت لەسەر مێژووی یانەكە كە سەرەتای دروستكردنی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1864.

سەنگەر خۆشەوی

په‌یوه‌ندی دار

Back to top button
Close