ناوه‌ڕاستكاره كورده‌كه بۆ دوو وه‌رز لهیانهیهكى گه‌وره و جه‌ماوه‌ریى پڕۆ لیگدا یارى ده‌كات

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
موحه‌مه‌د مه‌هدى مههدیخانى-ى ناوه‌ڕاستكارى لاو و پیشه‌گه‌رى كورد بۆ دوو وه‌رزى یه‌ك له‌سه‌ریه‌ك لهیانهیهكى گه‌وره و جه‌ماوه‌رى پرۆ لیگى یانه‌كانى ئێران‌دا یارى ده‌كات.
مه‌هدى مههدیخانى ناوه‌ڕاستكارى لاوى كوردى كرماشانى یانه‌ى ڤارازدین-ى له‌خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى كرواتیا و به‌پێى گرێبه‌ستێكى نوێ بۆ ماوه‌ى دوو وه‌رز په‌یوه‌ندى به‌یانه‌ى پێرسپۆلیس-ى تارانه‌وه كرد كه یه‌كێكه له‌یانه هه‌ره به‌هێز و جه‌ماوه‌رییه‌كانى خولى پیشه‌گه‌رانى تۆپى پێى یانه‌كانى ئێران (پرۆ لیگ) و كیشوه‌رى ئاسیا.

پاش ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17-11-2020 پشكنین و تێستى پزیشكى بۆكرا، یانه‌ى پێرسپۆلیس كه‌یه‌كێكه له‌یانه جه‌ماوه‌رییه‌كانى تاران و ئێران و ئاسیا بۆ ماوه‌ى دوو وه‌رز به‌فه‌رمیی گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ مه‌هدى مههدیخانى یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئۆڵۆمپى ئێران واژووكرد، ئه‌مه‌ش پاش پێدانى شایسته داراییه‌كانى یانه‌ى ڤارازدین-ى كرواتى كه له‌به‌رامبه‌ر دهستبهرداربوونیدا داواى ده‌كرد.

رۆژى پێشووتر سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان له‌ئێرانه‌وه باسیان له‌وه‌كردبوو كه هه‌ردوو یانه‌ى پێرسپۆلیس و ڤارازدین رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى كه ده‌بێت یانه‌ى پێرسپۆلیس له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداربوونی مه‌هدی مههدیخانى به‌یانه‌ى ڤارازدین-ى بدات كهبڕى 50 هه‌زار یۆرۆیه.

شایه‌نى باسه محه‌مه‌د مه‌هدى مههدیخانى-ى یاریزانى لاو و نێوده‌وڵه‌تى كورد كه ته‌مه‌نى 23 ساڵه و لهگهیلان غه‌ربى شارى كرماشانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌دایكبووه، سه‌ره‌تا ساڵى 2015 لهتیمى لاوانى یانه‌ى سایپا و پاشان ساڵانى 2015 تا 2017 لهتیمى لاوانى یانه‌ى نیرۆى زه‌مینى و ساڵانى 2017 تا 2019 بۆ یانه‌ى شه‌هر خودرو له‌خولى پیشه‌گه‌رانى تۆپى پێى یانه‌كانى ئێران و ساڵانى 2019-2020 له‌یه‌كه‌م ئه‌زموونى ژیانى پیشه‌گه‌رى ده‌ره‌كى بۆ یانه‌ى ڤارازدین یارى كرد و دواجاریش بۆ وه‌رزه‌كانى 2020-2021 و 2021-2022 په‌یوه‌ندى به‌یانه‌ى پێرسپۆلیس-ى ئێرانى كرد، جگه له‌مه‌ش ساڵانى 2016-2017 بۆ هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى ئێران و ساڵانى 2017-2019 بۆ هه‌ڵبژارده‌ى ئۆڵۆمپى ئێران یارى كردووه.
