هەواڵ

هێرشبه‌رێكى كرماشانى كاندیدى بردنه‌وه‌ى خه‌ڵاتى ئه‌ستێره‌ى هه‌فته‌یه‌

سه‌نگه‌ر زرار- Kurd Sport

وێبسایتى یه‌كێتى تۆپى پێى ئاسیا كاوه‌ ره‌زایی هێرشبه‌رى كورد و 9 یاریزانى ترى هه‌ڵبژاردووه‌ بۆ بردنه‌وه‌ى خه‌ڵاتى ئه‌ستێره‌ى هه‌فته‌.

له‌ماوه‌ى 10 رۆژى رابردوودا یاریزانه‌ پیشه‌گه‌ر و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌هۆى وه‌ستانى خوله‌كان، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كانى وڵاته‌كانیان بینران و به‌شداری یارییه‌ دۆستانه‌ و ئاماده‌كارییه‌كانیان كرد و یه‌كێك له‌یاریزانه‌ كورده‌كان كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئێران ده‌ركه‌وت و ئاستێكى به‌رزى پیشاندا كاوه‌ ره‌زایی هێرشبه‌رى كوردى كرماشانى و یانه‌ى رۆیاڵ شارلروا-ى به‌لژیكایی بوو، كاوه‌ له‌گه‌ڵ نۆ یاریزانى تر كێبڕكێ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ى خه‌ڵاتى خه‌ڵاتى ئه‌ستێره‌ى هه‌فته‌ بۆ باشترین یاریزانى ئاسیایی.

كاوه‌ ره‌زایی كرماشانى و هێرشبه‌رى به‌توانا و گۆڵكه‌رى كوردى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئێران كه‌ته‌مه‌نى 28 ساڵه‌، رۆژى 12-11-2020 له‌یارى دۆستانه‌ى ئاماده‌كارى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئێران به‌رامبه‌ر به‌هه‌ڵبژارده‌ى بۆسنه‌ و هێرزه‌گۆڤین كه‌ به‌ئه‌نجامى 2-0 براوه‌بوون، 62 خوله‌ك به‌شێوه‌ى سه‌ره‌كى ده‌ركه‌وت و توانى گۆڵى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى تۆماربكات و 8 تۆپیش به‌به‌رزى و به‌سه‌ر لێبدا، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش وێبسایتى یه‌كێتى تۆپى پێى ئاسیا ناوى ئه‌م یاریزانه‌ كورده‌ى خسته‌ لیستى 10 یاریزانى كاندیدكراو بۆ راپرسى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ كه‌ له‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 18-11 تا رۆژى 21-11-2020 ده‌نگدان به‌شێوه‌ى ئۆنلاین له‌وێبسایتى یه‌كێتى تۆپى پێى ئاسیا (the-afc.com) بۆ دیاریكردنى باشترین یاریزانى هه‌فته‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

*یاریزانه‌ كاندید كراوه‌كان:
-كاوه‌ ره‌زایی و وه‌حید ئه‌میرى له‌ئێران.
-موهه‌نه‌د عه‌لى و ئیبراهیم باییش له‌عێراق.
-محه‌مه‌د ئه‌لرومه‌یحى له‌به‌حرێن.
-عه‌بدوڵڵا ئه‌لحه‌مدان له‌سعودیه‌.
-محه‌مه‌د سه‌عد ئه‌لدین/ به‌نگلادیش.
-عه‌لى مه‌بخوت/ ئیمارات.
-موسا ئه‌لته‌مه‌رى/ ئوردن.
-هوانگ ئوى جو/ كۆریاى باشوور.

ده‌توانن له‌م لینكه‌وه‌ ده‌نگ به‌ كاوه‌ ره‌زایی كرماشانى بده‌ن:
https://bit.ly/afc_poty4

په‌یوه‌ندی دار

Back to top button
Close