زه‌كه‌ریا وه‌ك یاریزان و سه‌رباز دوو ساڵ بۆ یانه‌یه‌كى پله یه‌ك یارى ده‌كات

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
زه‌كه‌ریا مورادى هێرشبه‌رى لاوى كورد له‌یانه شین پۆشه‌كه‌ى پایته‌خت جیابووه و وه‌ك سه‌رباز و یاریزانیش بۆ دوو ساڵ په‌یوه‌ندى بهیانهیهكى خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى ئێرانه‌وه كرد.

به‌هۆى كێشه‌ى ته‌واونه‌كردنى خوێندن و ئهنجامدانهدانى خزمه‌تى سه‌ربازییه‌وه، یانه‌ى ئیستقلال-ى تاران ده‌سته‌به‌ردارى زه‌كه‌ریا مورادى یاریزانى لاوى كورد بوو، یاریزانى ناوبراویش بۆ ته‌واوكردنى خزمه‌تى سه‌ربازى و یاریكردن چووه ریزى یانه‌ى مه‌لوان به‌نده‌ر ئینزلى كه یانه‌ى ناوبراو له‌خولى پله یه‌كى یانه‌كانى ئێران (لیگ ئازادگان) ركابه‌ریی ده‌كات.
یانه‌ى ئیستقلال رۆژى 17-11-2020 بڵاوى كرده‌وه كهیانهكهیان ناتوانێت به‌دواى كێشه‌ى ئه‌م یاریزانه‌وه بكه‌وێت و زه‌كه‌ریا مورادى هه‌ر دوێنى سه‌ردانى یانه‌ى ئیستقلالى تارانى كرد و پاش جیابوونه‌وه و وه‌رگرتنى مافى ده‌ستبه‌رداربوونى، ماڵئاوایی له‌یاریزانان و كاستى راهێنه‌رى و ئه‌ندامانى یانه‌كه كرد.
ئه‌مڕۆ 18-11-2020 بۆ ته‌واوكردنى خزمه‌تى سه‌ربازى و یارى كردن، زه‌كه‌ریا مورادى ته‌مه‌ن 22 ساڵ به‌فه‌رمیی په‌یوه‌ندى به‌یانه‌ى مه‌لوان-ه‌وه كرد و بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ تا ته‌واوكردنى خزمه‌ته‌كه‌ى له‌وێ ده‌مێنێته‌وه.

شایه‌نى باسه مورادى هێرشبه‌رى لاوى كورد كه باڵاى 178 سانتیمه‌تره و رۆژى 14-8-1988 له‌شارى دیوانده‌ره-ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌دایكبووه، به‌قاچى چه‌پ یارى ده‌كات و ده‌ستپێكى یارى كردنى وه‌رزى 2015-2016 لهتیمى تازه‌پێگه‌یشتووانى یانه‌ى فه‌جر تاران بووه و دواى ئه‌وه ساڵى 2016 لهتیمى تازه‌پێگه‌یشتووانى یانه‌ى ته‌هران مۆبهدێل و وه‌رزى 2017-2018 لهتیمى لاوانى یانه‌ى ئهبومهسلیم تاران و وه‌رزى 2018-2019 لهتیمى لاوانى یانه‌ى ئیستقلال یارى كردووه و بۆ وه‌رزى 2019-2020 بۆ تیمى یه‌كه‌مى یانه‌ى ئیستقلال سه‌رخراوه و له‌چه‌ند یارییه‌كى پڕۆ لیگى یانه‌كانى ئێران و چامپیۆنس لیگى ئاسیا به‌شدارى كردووه.