لاوێكى پیرانشارى ئاماده‌سازیی بۆ پاڵه‌وانێتى ئاسیا ده‌كات

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
لاوێكى پیرانشارى بانگهێشتى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى لاوانى ئێرانى ژێر ته‌مه‌ن 19 ساڵ كرایه‌وه و رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه ده‌چێته نێو كه‌مپێكى مه‌شق و راهێنانى ناوخۆیی.

راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى لاوانى ئێران 24 یاریزانى داوه‌تى نێو پێكهاته‌ى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى كرده‌وه له‌نێویاندا فه‌ردین ره‌بت-ى ناوه‌ڕاستكارى لاوى كوردى یانه‌ى ئیستقلالى تاران، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌سازیی بۆ كۆتاییه‌كانى پاڵه‌وانێتى تۆپى پێى جامى وڵاتانى ئاسیا بۆ هه‌ڵبژارده‌كانى لاوانى ژێر ته‌مه‌ن 19 ساڵ كه سه‌ره‌تاى ساڵى داهاتوو یارییه‌كانى له‌وڵاتى ئۆزبه‌كستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته یه‌كێتى تۆپى پێى ئێران لیستى ناوى هه‌ر 24 یاریزانه‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه كه رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو 21-11-2020 لهئهكادیمیاى تۆپى پێى ئێران له‌شارى تاران ئاماده‌ده‌بن و سه‌ره‌تا پشكنینى كۆرۆنایان بۆ ده‌كرێت و پاشان بۆ ماوه‌ى 12 رۆژ و تا رۆژى 2-12-2020 ده‌چنه كه‌مپێكى كهشق و راهێنانى ناوخۆیی و تیایدا ئاماده‌سازیی چڕ‌و پڕ و ته‌واو ده‌كه‌ن بۆ كۆتاییه‌كانى پاڵه‌وانێتى لاوانى ئاسیا كه تیایدا هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى ئێران له‌گروپى یه‌كه‌مدا شانبه‌شانى هه‌ڵبژارده‌كانى ئۆزبه‌كستان-ى وڵاتى رێكخه‌ر و ئیندۆنیسیا و كه‌مبۆدیا یارى ده‌كات.

فه‌ردین ره‌بت-ى یاریزانى لاوى كوردى ته‌مه‌ن 19 ساڵى هه‌ردوو تیپى لاوان و یه‌كه‌مى یانه‌ى ئیستقلال-ى شین پۆشى پایته‌ختى ئێران بۆجارى سێیه‌مه داوه‌تى ریزى هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى ئێرانى ژێر ته‌مه‌ن 19 ساڵ ده‌كرێت و به‌شدارى قۆناغه‌كانى ئاماده‌سازیی هه‌ڵبژارده‌كه ده‌كات بۆ كۆتاییه‌كانى پاڵه‌وانێتى تۆپى پێى لاوانى وڵاتانى ئاسیا.

شایه‌نى باسه (فه‌ردین ره‌بت)ى یاریزانى لاوى كورد رۆژى 29-10-2001 له‌شارى پیرانشار-ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌دایكبووه و باڵاى 180 سم و كێشى 70 كگمه و له‌هێڵى ناوه‌ند و پێشووتر بۆ هه‌ڵبژارده‌ى تازه‌پێگه‌یشتووانى ئێرانى ژێر ته‌مه‌ن 17 ساڵ یارى كردووه.
