یه‌كه‌م گۆڵى فه‌رشاد لهپڕۆ لیگى وه‌رزى نوێ‌دا

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
فه‌رشاد ئه‌حمه‌زاده-ى ناوه‌ڕاستكارى لاوى كورد له‌خولى پیشه‌گه‌رانى تۆپى پێى یانه‌كانى ئێران (پڕۆلیگ)دا، یه‌كه‌م گۆڵى خۆى له‌وه‌رزى نوێی خوله‌كه‌دا بۆ یانه‌ى فولاد خوزستانى ئه‌هواز تۆماركرد و له‌گه‌ڵ لۆسیانۆى به‌رازیل بردنه‌وه‌یه‌كى به‌نرخیان به‌یانه‌كه‌یان به‌خشى.

له‌میانه‌ى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى دووه‌مى خولى پیشه‌گه‌رانى تۆپى پێى یانه‌كانى ئێران (پڕۆ لیگ)ى له‌سه‌ر یاریگاى شه‌هیدانى فولاد لهئههواز یانه‌ى فولاد خوزستانى ئه‌هواز به‌به‌شدارى سه‌ره‌كى هه‌ردوو ناوه‌ڕاستكارى كورد (محه‌مه‌د زوبێر نی‌ك نه‌فس و فه‌رشاد ئه‌حمه‌د زاده) میوانداریی له‌یانه‌ى ئیستقلالى تاران به‌سه‌ركردایه‌تى كاپتن وریا غه‌فورى سنه‌یی كرد و سه‌ره‌نجامى یارییه‌كى به‌هێزیش توانى 2-1 براوه‌بێت و یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ى خولى ئه‌م وه‌رزه بۆخۆى تۆماربكات.

نیوه‌ى یه‌كه‌مى یارییه‌كه به‌بێ گۆل كۆتاییهات و له‌نیوه‌ى دووه‌م و له‌خوله‌كى 63دا كاپتن وریا غه‌فورى سنه‌یی بهپهناڵتى یانه‌ى ئیستقلال-ى كرده خاوه‌ن گۆڵێك و یارى درێژه‌ى هه‌بوو تا له‌خوله‌كى 72دا فه‌رشاد ئه‌حمه‌د زاده-ى ناوه‌ڕاستكارى كورد ئه‌نجامه‌كه‌ى له‌به‌رژه‌وه‌ندى یانه‌ى فولاد 1-1 یه‌كسان كرده‌وه و یه‌كه‌م گۆڵى خۆشى له‌م وه‌رزه‌دا تۆماركرد، یارى به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چوو هه‌ردوولا خاڵه‌كانى یارییه‌كه به‌ش بكه‌ن، به‌ڵام لوسیانۆ پێرێرا-ى به‌رازیلى له‌خوله‌كى 90 بهپهناڵتى گۆڵى دووه‌م و پێشكه‌وتنى بۆ یانه‌ى فولاد تۆماركرد و به‌م گۆڵه كوشنده‌ش یانه‌ى ئیستقلالى تارانى دووچارى یه‌كه‌م شكستى وه‌رزى 2020-2021 كرد.

به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ى فولاد خوزستان به‌شێوه‌یه‌ك كاتى گه‌یشته خانه‌ى سێیه‌مى ریزبه‌ندى پڕۆ لیگى یانه‌كانى ئێران به 4 خاڵ له 2 یارى (1 بردنه‌وه، 1 یه‌كسانبوون) و (4-3 گۆڵ) و فه‌رشاد ئه‌حمه‌زاده-ى ناوه‌ڕاستكارى كوردیش بووه خاوه‌نى 1 گۆڵ له 2 یارى و 180 خولهك یاری كردن و وریا غه‌فورى كاپتنى یانه‌ى ئیستقلال-یش بووه خاوه‌نى 2 گۆل له 2 یارى و 180 خولهك یارى كردن‌دا.
