دووه‌م هاتریكى ئه‌م وه‌رزه بۆ هێرشبه‌ره كورده‌كه‌ى خولى دانیمارك

سه‌نگه‌ر زرار- Kurd Sport
هێرشبه‌رى لاوه‌كه‌ى كورد و خولى پله دووى تۆپى پێى یانه‌كانى دانیمارك دووه‌م هاتریكى له‌م وه‌رزه‌دا تۆماركرد و خاڵێكى گرنگیشى بۆ یانه‌كه‌ى وه‌رگرت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 21-11-2020 یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 13 له‌قۆناغى یه‌كه‌مى خولى پله دووى تۆپى پێى یانه‌كانى دانیمارك-ى وه‌رزى 2020-2021 بۆ تیپه‌كانى گروپى دووه‌م ئه‌نجامدران و تیایدا یانه‌ى ناستڤید به‌به‌شدارى سه‌ره‌كى ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن-ى هێرشبه‌رى لاوى كورد له‌ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆیدا بووه میوانى یانه‌ى برۆنشۆج و سه‌ره‌نجامیش سێ گۆڵ و خاڵێكى گرنگى لێوه‌رگرت و ئه‌م سێ گۆڵ و خاڵه‌ش له‌سه‌رده‌ستى هێرشبه‌ره كورده‌كه‌ى به‌دیهات كاتێك له‌یارییه‌كه‌دا 3 گۆڵ/ هاتریكى تۆماركرد.

ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن-ى هێرشبه‌رى كورد كه ته‌مه‌نى 23 ساڵه توانى نیوه‌ى یه‌كه‌مى یارییه‌كه به‌ئه‌نجامى 2-0 بۆ یانه‌ى ناستڤید بباته‌وه و دوو گۆڵهكهشى له‌خوله‌كه‌كانى 24 و 26دا تۆماركرد، به‌ڵام له‌نیوه‌ى دووه‌مدا و له‌ماوه‌ى 15 خوله‌كه‌دا یانه‌ى برۆنشۆج توانى دوو گۆڵ تۆماربكات و ئه‌نجامه‌كه بۆ 2-2 هاوسه‌نگ بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن له‌خوله‌كى 75دا گۆڵى 3-2ى بۆ یانه‌كه‌ى كرد و دووباره پێشكه‌وتنه‌وه، به‌ڵام خۆشییه‌كه‌یان زۆرى نه‌خایاند و یانه‌ى خاوه‌ن یاریگا توانى گۆڵى یه‌كسانبوونى 3-3 بكاته‌وه و ئه‌نجامیش تا فیكه‌ى كۆتایی ناوبژیوان هه‌ر به‌مشێوه‌یه به‌یه‌كسانبوون مایه‌وه.

به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ى ناستڤید-ى ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن ئێستا له‌خانه‌ى چواره‌مى ریزبه‌ندى گروپه‌كه‌ى دایه به 23 خاڵ له 13 یارى (6 بردنه‌وه، 5 یه‌كسانبوون، 2 دۆڕاندن) و (26 گۆڵى هه‌یه و 14 گۆڵیشى لێكراوه).
ئه‌مه‌ش دووه‌م سێ گۆڵ/ هاتریك بوو ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن-ى هێرشبه‌رى كوردى دانیمارك له‌م وه‌رزه‌دا بۆ خۆى و یانه‌كه‌ى تۆمارى بكات و رۆژى 25-10-2020 له‌هه‌فته‌ى نۆیه‌مى خوله‌كه‌دا كه 4-0 براوه‌بوون، توانیبووى 3 گۆڵ/ هاتریك له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ى تارنبى-ش تۆماربكات.

ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن-ى یاریزانى پیشه‌گه‌رى كورد كه درێسى ژماره 9ى یانه‌ى ناستڤید له‌هێڵى پێشه‌وه‌دا ده‌پۆشێت، به‌تۆماركردنى ئه‌م 3 گۆڵه ژماره‌ى گۆڵه‌كانى له‌خولى پله دووى تۆپى پێى یانه‌كانى دانیماركى وه‌رزى 2020-2021 گه‌یانده 10 گۆڵ له 13 یارى و 1121 خولهك یارى كردن و له‌جامى یانه‌كانى دانیمارك-یش خاوه‌نى 2 یارى و 2 گۆڵه له 180 خولهك یارى كردن‌دا.