تیمى خانمانى یانه‌ى هاماربى سویدى ده‌ستبه‌ردارى یاریزانه كورده‌كه‌ى ده‌بێت

سه‌نگه‌ر زرار- Kurd Sport
تیمى تۆپى پێى خانمانى یانه‌ى هاماربى كه بۆ ساڵى 2021ى داهاتوو له‌خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید (دامئالسڤێنسكان/ Damallsvenskan) یارى ده‌كات، ده‌ستبه‌ردارى دوو كچه یاریزانى ده‌بێت كه یه‌كێكیان یاریزانه كوردهكهیهتى.

لاولاو نازرى كچه یاریزانى كوردى سوید كه ساڵى 2018 لهتیمى خانمانى یانه‌ى تریسیۆ-ى سویده‌وه روویكرده تیمى خانمانى یانه‌ى هاماربى شارى ستۆكهۆڵمى پایته‌ختى ئه‌و وڵاته، پاش كۆتاییهاتنى ماوه‌ى گرێبه‌سته‌كه‌ى، یانه‌كه‌ى ده‌ستبه‌ردارى ده‌بێت و گرێبه‌سته‌كه‌ى له‌گه‌ڵدا تازه نه‌كرده‌وه.
به‌مه‌ش لاولاو پاش دوو ساڵ یارى كردن له‌گه‌ڵ تیمى تۆپى پێى خانمانى یانه‌ى هاماربى له‌خولى پله یه‌كى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سوید (ئیلیتان/ Elitettan) و جامى یانه‌كانى سوید و ئه‌نجامدانى 24 یارى و تۆماركردنى 3 گۆڵ و یارمه‌تیدانى تیمه‌كه بۆ گه‌یشتن به‌خولى نایابى یانه‌كانى سوید (دامئالسڤێنسكان)، به‌تازه نه‌كردنه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كه‌ى چانسى ئه‌وه‌ى له‌ده‌ستدا بۆ ساڵى 2021ى داهاتوو له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌یدا به‌شدارى خولى نایاب بكات.
له‌مباره‌یه‌وه یانه‌ى هاماربى سویدى به‌فه‌رمی بڵاوى كردوه كه له‌یه‌كه‌م هه‌نگاوی گۆڕانكارییهكانیدا بۆ ساڵى داهاتوو، تیمى خانمان ده‌سته‌به‌ردارى هه‌ریه‌كه له لاولاو نازرى و ئیلینۆر جۆهانسۆن ده‌بێت و گرێبه‌ستى نوێیان پێشكه‌ش ناكات و ئه‌وه‌ى راگه‌یاندووه كه پاش دوو ساڵ یارى كردن بۆ تیمه‌كه‌یان، سوپاسیان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى پێشكه‌شیان كرد و هیواى چانسێكى باشتریان بۆ ده‌خوازن له‌ئاینده‌دا.

شایه‌نى باسه لاولاو نازرى ناسراو به (لالێ) ته‌مه‌ن 21 ساڵ كوردى رۆژهه‌ڵاته و له‌ساڵى 2018ه‌وه لهتیمى خانمانى یانه‌ى هاماربى یارى ده‌كات و تا ساڵى 2020 له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌یدا له 24 یاریدا ده‌ركه‌وت و 3 گۆڵیشى تۆماركرد، (19 یارى و 1 گۆڵ) له‌خولى پله یه‌كى تۆپى پێى سه‌رتاسه‌ریی خانمانى یانه‌كانى سوید و (5 یارى و 2 گۆڵ) له‌خولى جامى یانه‌كانى سوید.