ئارش نورى له‌گۆڵ تۆمار و سازكردندا بێده‌نگى شكاند

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
ئارش نورى ناوه‌ڕاستكارى لاوى كورد یه‌كه‌م گۆڵى خۆى له‌خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید (ئیتان)ى ساڵى 2020دا تۆماركرد و یه‌كێكی تریشى سازكرد.
پاش ئه‌نجامدانى 25 یارى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا، دواجار ئارش نورى ته‌مه‌ن 29 ساڵ و یاریزانى هێڵى ناوه‌ند-پێشه‌وه‌ى یانه‌ى ئاى ئێف كه‌ى لولیا بێده‌نگى شكاند و یه‌كه‌م گۆڵى خۆى له ئیتانى یانه‌كانى سویدى ساڵى 2020 بۆ تیمه‌كانى گروپى ناوچه‌ى باكوور تۆماركرد و گۆڵێكیشى سازكرد.

گۆڵه‌كه‌ى ئارش نورى رۆژى 22-11-2020 له‌میانه‌ى یارى نێوان یانه‌كه‌ى و یانه‌ى ئاى ئێف كه‌ى بێرگا له‌ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆیان و له‌یاریگاى گاستێن تۆمارى كرد كه یارى هه‌فته‌ى 29 و پێش كۆتایی قۆناغى دووه‌مى خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید بۆ تیمه‌كانى گروپى ناوچه‌ى باكوور بوو.
له‌یارییه‌كه‌دا ئارش نورى و هاوڕێكانى باڵاده‌ستى خۆیان پیشاندا و به‌چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌تاكه گۆڵێك براوه‌بوون و له‌خوله‌كى 41ى نیوه‌ى یه‌كه‌مدا ئارش توانى گۆڵى یه‌كه‌مى یانه‌كه‌ى بكات كه یه‌كه‌م گۆڵى خۆشى بوو له‌خولى ئه‌مساڵدا تۆمارى بكات، به‌ڵام یانه‌ى بێرگا توانى هه‌ر له‌نیوه‌ى یه‌كه‌مدا ئه‌نجامه‌كه بۆ 1-1 یه‌كسان بكاته‌وه، لهنیوى دووه‌میشدا یانه‌ى لولیا توانى سێ گۆڵى تر بكات و ئه‌نجامه‌كه 4-1 له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆى یه‌كلابكاته‌وه و ده‌یه‌م بردنه‌وه‌ش له‌خوله‌كه‌دا بۆخۆى مسۆگه‌ربكات و به 36 خاڵ له‌خانه‌ى نۆیه‌مى ریزبه‌ندى گروپه‌كه‌یدا جێگیربێت، ئارش كهدرێسى ژماره 10ى یانه‌ى لولیا ده‌پۆشێت، توانى له‌خوله‌كى 74دا گۆڵى چواره‌مى یارییه‌كه‌ش بۆ یانه‌كه‌ى سازبكات كه یاریزانى یاسین ئاسام تۆمارى كرد.

به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش یانه‌ى لولیا بووه خاوه‌نى 36 خاڵ له 29 یارى (10 بردنه‌وه، 6 یه‌كسانبوون، 13 دۆڕاندن) و (43-50) گۆڵ و له‌ناوچه‌ى سوورى ریزبه‌ندى (ناوچه‌ى دابه‌زین) دووركه‌وته‌وه و بۆ ساڵى 2021 مانه‌وه‌ى خۆى لهئیتانى یانه‌كانى سوید مسۆگه‌ركرد.
پاش به‌ده‌ستهاتنى ئه‌م ئه‌نجامه‌ش ئارش له‌پۆستێكى كورتدا له‌ئینستاگرام ئه‌وه‌ى راگه‌یاندووه كه‌پاش تۆماركردنى ئه‌م گۆڵه، نوێكردنه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى مسۆگه‌ركردووه و رۆژنامه‌ى (kuriren)ى سویدى ئارش نورى بهپاڵهوانێكى مه‌زن ناوبردووه كه زۆر به‌جوانى یارمه‌تى یانه‌كه‌ى داوه.
شایه‌نى باسه ئارش نورى كوردى رۆژهه‌ڵاته و له‌وڵاتى سوید نیشته‌جێیه و له‌خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید (ئیتان)ى ساڵى 2020 بۆ تیمه‌كانى گروپى ناوچه‌ى باكوور له‌كۆى 29 یارى یانه‌ى ئاى ئێف كه‌ى لولیا-دا، له 25 یاریدا به‌شداربووه و 1 گۆڵى تۆمار و 1 گۆڵى تریشى سازكردووه.