هەواڵ

تۆتنهام وەرزی رابردوو نزیکەى 70 ملیۆن پاوەند زیانی پێگەیشتوە


یانەى تۆتنهام رایگەیاند یانەکە لە ماوەى ساڵی دارایی رابردوو بڕی 63 ملیۆن و 900 هەزار پاوەند زیانی پێگەیشتوە، ئەمەش بەهۆی وەستانی یارییەکان و دەستپێکردنەوەى یارییەکان بەبێ ئامادەبوونی هاندەر.
یانەکەى رایگەیاند لەماوەى ساڵی دارایی رابردوو کە لە 30ی 6ی 2019ەوە دەستیپێکردوە تا 30ی 6ی ئەمساڵ کۆی داهاتی یانەکە لە 460 ملیۆن پاوەندەوە دابەزیوە بۆ 402 ملیۆن پاوەند.
هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەى وەرزی رابردوو کۆی داهاتی یانەکە لە رێگەى مافی پەخشی یارییەکانەوە لە 150 ملیۆن پاوەندەوە دابەزیوە بۆ 95 ملیۆن پاوەند.
بەهۆی ئەمەش قەرزەکانی سەر یانەکە لە 543 ملیۆن پاوەندەوە زیادی کردوە بۆ 6-4 ملیۆن پاوەند کە بەشێکی زۆری ئەم قەرزانە بەهۆی دروستکردنی یاریگای یانەکە بوو کە زیاتر لە ملیارێک پاوەندی تێچوو.
سەبارەت بەمەش دانێل لیڤی سەرۆکی یانەکە وتی: ئێمە ئێستا لە نێو یەکێک لە گەورەترین رکابەری داین لە مێژووی یانەکە، کاریگەری کۆرۆنا لە سەر داهاتی ئێمە لە خراپترین کاتدابوو بۆ ئێمە چونکە راستەوخۆ دوای تەواوکردنی یاریگاکەمان هات کە ملیارێک و 200 ملیۆن پاوەندی تێچوو.
لیڤی ئاماژەی بەوەدا ئەگەر تا کۆتایی وەرز یارییەکان بەبێ ئامادەبوونی هاندەران بکرێت ئەوا یانەکەى 150 ملیۆن پاوەندی تر زیاتی پێدەگات.

په‌یوه‌ندی دار

Close