هەواڵ

بەهۆی بردنەوە لەبرا گەورە تیپێک لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت

لەدیاردەیەکی نامۆ بە رەوتی وەرزش و گیانی وەرزشدۆستی لەناحیەی سیدەکان یاریزانانی تیپێک بانگهێشتی دامەزراوە حیزبی و حکومیەکان دەکرێت بۆ لێپرسینەوە تاکە هۆکاریش ئەوەیە ئەو تیپە بوونەتە پاڵەوانی خولێک کاتێک لەتیپێکیان بردۆتەوە بەناوی برا گەورە!

کەسێكی ئاگادار لەرووداوەکە بە کوردسپۆرتی راگەیاند دوو تیپ لەسیدەکان لەکۆی ١٦ تیپ دەگەنە یاریی کۆتایی خولێک و لەئەنجامدا تیپێکیان بەناوی برادۆست لەوەی تر دەباتەوە بەناوی برا گەورە.

دوای ئەوە بەرپرسانی ‌حیزبیی و ئەمنیی ناوچەکە کادرانی خۆیان کەسەرپەرشتی خولەکەیان کردووە بانگدەکەن و سەرزەنشتیان دەکەن بەرامبەر دۆڕاندنی تیپی برا گەورە، ئەو کادرانەش رقی خۆیان بەسەر تیپی براوە (برادۆست) دەڕێژن و بانگیان دەکەن بۆ لێپێچینەوە.

سەرچاوە ئاگادارەکە دەڵێت: بانگکردنی ئەو یاریزانانە بۆ ئەوەبووە تا وەکو ئەو سوکایەتیەی پێیان کراوە لەلایەن سەرو خۆیانەوە تۆڵەکەی لەوان بکەنەوە و تەنانەت هەڕەشە و ترساندنیش بەرامبەریان بەکارهاتووە تەنها لەبەر بردنەوەیان لەتیپی برا گەورە.

په‌یوه‌ندی دار

Close