به‌سه‌ركردایه‌تى كاپتنه كورده‌كه‌ى تیمێكى سویدى یه‌كه‌م یارى چامپیۆنس لیگ ئه‌نجام ده‌دات

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
به‌سه‌ركردایه‌تى كاپتنه كورده‌كه‌ى ئه‌مشه‌و تیمى فوتساڵى یانه‌ى هاماربى سویدى یه‌كه‌م یارى خۆى له‌قۆناغى به‌رایی خولى جامى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا (یوفا فوتساڵ چامپیۆنس لیگ)ى وه‌رزى 2020-2021 ئه‌نجامده‌دات.

تیمى فوتساڵى یانه‌ى هاماربى شارى ستۆكهۆڵمى پایته‌ختى سوید كه وه‌رزى 2019-2020ى رابردوو بووه پاڵه‌وانى خولى نایابى فوتساڵى یانه‌كانى سوید و به‌نوێنه‌رایه‌تى یانه‌كانى وڵاتى سوید به‌شداری كردنى له‌خولى فوتساڵى جامى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا پێ‌بڕا، ئه‌مڕۆ 24-11-2020 له‌یارییه‌كانى قۆناغى یه‌كه‌م/ قۆناغى به‌رایی كه 64 تیم تیایدا به‌شدارن له‌وڵاتى لیتوانیا ده‌بێته میوانى تیمى فوتساڵى یانه‌ى ڤیتیس-ى پاڵه‌وانى دوایین چوار خولى فوتساڵى یانه‌كانى لیتوانیا.

یارییه‌كه كاتژمێر 9ى ئه‌مشه‌و به‌كاتى كوردستان ده‌ستپێده‌كات و تیایدا تیمى فوتساڵى یانه‌ى هاماربى به‌به‌شدارى هه‌ر سێ یاریزانى كورد (ئالان ئه‌رسلان)ى كاپتن و (ئۆزگور یه‌شار)ى گۆڵكه‌ر و (تۆلگا ئایرانسى) گۆڵپارێز رووبه‌ڕووى تیمى فوتساڵى یانه‌ى ڤیتیس-ى پاڵه‌وانى یانه‌كانى ئۆكرانیا ده‌بێته‌وه.
*كارتى یارییه‌كه:
-بۆنه: قۆناغى به‌رایی یوفا فوتساڵ چامپیۆنس لیگ.
-رۆژى یارى: 24-11-2020.
-كاتى یارى: 9ى شه‌و.
-یارى: ئێف كه‌ى ڤیتیس×هاماربى ئاى ئێف.
-هۆڵ: یۆناڤا سپۆرت ئه‌رینا، شار: یۆناڤا/ لیتوانیا.
*ناسنامه‌ى ته‌واوه‌تى یاریزانه كورده‌كان:
-ناو: ئالان ئه‌رسلان.
-ره‌چه‌ڵه‌ك: كوردى باكوور.
-تیم: فوتساڵى یانه‌ى هاماربى.
-ژماره‌ى درێس: 13.
-له‌ساڵى 2019-ه‌وه بۆ تیمى فوتساڵى یانه‌ى هاماربى یارى ده‌كات.
-له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌ى خاوه‌نى 37 یارى و 17 گۆڵه.
-ساڵى 2019 له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى فوتساڵى سوید 4 یارى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌نجامداوه.

-ناو: ئۆزگور یه‌شار.
-ره‌چه‌ڵه‌ك: كوردى باكوور.
-تیم: فوتساڵى یانه‌ى هاماربى.
-ژماره‌ى درێس: 7.
-له‌ساڵى 2018-ه‌وه بۆ تیمى فوتساڵى یانه‌ى هاماربى یارى ده‌كات.
-له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌ى خاوه‌نى 39 یارى و 40 گۆڵه.
-ساڵى 2016 له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى فوتساڵى سوید 2 یارى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌نجامداوه.

-ناو: تۆلگا ئایرانسى .
-ره‌چه‌ڵه‌ك: كوردى باكوور.
-تیم: فوتساڵى یانه‌ى هاماربى.
-هێڵى یاریكردن: گۆڵپارێز.
-ژماره‌ى درێس: 19.
-له‌ساڵى 2019-ه‌وه بۆ تیمى فوتساڵى یانه‌ى هاماربى یارى ده‌كات.
-له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌ى خاوه‌نى 46 یارى و 4 گۆڵه.
