كوردستارهكهى یانه‌ى دۆرتمۆند و هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا له‌یارییه‌كى تر‌ى چامپیۆنس لیگدا

ئا: سه‌نگه‌ر زرار- Kurd Sport
كوردستارهكهى یانه‌ى بوروسیا دۆرتمۆند و هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئه‌ڵمانیا ئه‌مشه‌و له‌دیدارێكی تر‌ى یوفا چامپیۆنس لیگدا به‌شدارى ده‌كات.
مه‌حمود داود-ى ئه‌ستێره‌ى هێڵى ناوه‌ندى یانه‌ى بوروسیا دۆرتمۆند-ى ئه‌ڵمانى كه به‌مدواییه به رۆژنامه‌ى بێڵد-ى ئه‌ڵمانى راگه‌یاند ئه‌م وه‌رزه هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئه‌وه ده‌بێت هه‌ردوو نازناوى بۆندس لیگا و یۆفا چامپیۆنس لیگ ببه‌نه‌وه و هیچ شتێك بۆ دۆرتمۆند قورس و مه‌حاڵ نییه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24-11-2020 له‌یارییه‌كى تر‌ى خولى تۆپى پێى جامى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا (یوفا چامپیۆنس لیگ)ى وه‌رزى 2020-2021دا له‌سه‌ر یاریگاى خۆیان (سیگناڵ ئیدۆنا پارك) و له‌یارى جه‌وله‌ى چواره‌م (جه‌وله‌ى هاتن)دا میوانداریی له‌یانه‌ى بروچ (كلوب پروچ)ى به‌لژیكایی ده‌كه‌ن.

داود-ى ته‌مه‌ن 24 ساڵ كه له‌خولى تۆپى پێى جامى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا (یوفا چامپیۆنس لیگ)ى وه‌رزى 2020-2021دا تائێستا له‌كۆى سێ یارى یانه‌كه‌ى له‌قۆناغى گروپه‌كان و به‌دیاریكراوى له‌گروپى شه‌شه‌مدا به‌شدارى له 2 یاریدا كردووه به‌رامبه‌ر به‌یانه‌كانى زینیت سانت پترسبۆرگ-ى روسی و كلوب بروچ-ى به‌لژیكایی، واچاوه‌ڕوان ده‌كرێ له‌دیدارى ئه‌مشه‌وى یانه‌كه‌یدا دووباره به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ى بروچ یارى بكاته‌وه كه یارییه‌كه كاتژمێر 11ى شه‌و ده‌ستپێده‌كات.
*كارتى یارییه‌كه:
-بۆنه: یوفا چامپیۆنس لیگ.
-قۆناغ: گروپه‌كان/ گروپى شه‌شه‌م.
-رۆژى یارى: 24-11-2020.
-كاتى ده‌ستپێكى یارى: 11ى شه‌و.
-یارى: بوروسیا دۆرتمۆند/ ئه‌ڵمانیا×كلوب بروچ/ به‌لژیكا.
-یاریگا: سیگناڵ ئیدۆنا پارك، شار: دۆرتمۆند/ ئه‌ڵمانیا.
-ئه‌نجامى یارى چوون: 3-0 بۆ یانه‌ى دۆرتمۆند.

شایه‌نى باسه مه‌حمود موسته‌فا داود رۆژى 1-1-1996 له‌شارى عامودێ/ عامودا-ى رۆژئاواى كوردستان له‌دایكبووه و له‌هاوینى ساڵى 2017ه‌وه بۆ یانه‌ى بوروسیا دۆرتمۆند یارى ده‌كات و به‌ر له‌یارییه‌كه‌ى ئه‌مشه‌و له 77 یاریدا 4111 خولهك یارى بۆ یانه‌كه كردووه و توانیویه‌تى 1 گۆڵ تۆمار و 7 گۆڵى تریش سازبكات.
