دوو كوردستارهكهى خوله‌كانى پۆرتوگال و كرواتیا بۆ نازناوى ستارى هه‌فته پاڵێوراون

سه‌نگه‌ر زرار- Kurd Sport
هه‌ردوو ناوه‌ڕاستكاره به‌ئه‌زموون و پیشهگهرهكهى كوردى خوله‌كانى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى پۆرتوگال و پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى كرواتیا لهڕاپرسیی وێبسایتى یه‌كێتى تۆپى پێى ئاسیادا پاڵێوراون بۆ بردنه‌وه‌ى نازناوى باشترین یاریزانى هه‌فته/ ستارى هه‌فته.

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 25-11-2020 وه‌كو هه‌موو چوارشهممهكانى تر كات و ساتى دیاریكردنى باشترین یاریزانانى هه‌فته‌ى كیشوه‌رى ئاسیاى نێو خوله‌كانى تۆپى پێى ناوخۆیی یانه‌كانى ئه‌وروپا و جیهان له‌ڕێگه‌ى ئۆنلاین لهوێبسایتى یه‌كێتى تۆپى پێى ئاسیا له‌نێوان 10 یاریزانى پیشه‌گه‌رى ئاسیایی ده‌ستپێده‌كات و ده‌نگدانیش بۆ دیاریكردنى ئه‌ستێره‌ى هه‌فته تا ئێواره‌ى رۆژى 28-11-2020 درێژه‌ى ده‌بێت.

لهڕاپرسییهكهى ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا هه‌ردوو یاریزانى پیشه‌گه‌رى به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كوردى عێراق (ئوسامه ره‌شید)ى ناوه‌ڕاستكار و كاپتنى یانه‌ى سانتا كلارا-ى به‌شدار له‌خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى پۆرتوگال و ژیلوان حه‌مه‌د-ى ناوه‌ڕاستكارى یانه‌ى گۆریكا-ى به‌شدار له‌خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى كرواتیا ناویان هاتووه، ئه‌مه‌ش له‌پاڵ هه‌ریه‌كه له (جونیا ئیتۆ/ ژاپۆن له‌یانه‌ى گنك، تاكیهیرۆ ئۆمیاسو/ ژاپۆن له‌یانه‌ى بۆلۆنیا) و (مه‌هدى تارمى/ ئێران له‌یانه‌ى پۆرتۆ، كه‌ریم ئه‌نسارى فه‌رد/ ئێران له‌یانه‌ى ئا‌یك ئه‌سینا) و (كایتلین فوۆرد/ ئوسترالیا له‌یانه‌ى ئارسناڵ، مات ریان/ ئوسترالیا له‌یانه‌ى برایتۆن) و (سون هیونگ مین/ كۆریاى باشوور له‌یانه‌ى تۆتنهام) و (پارڤیزجۆن عومهربۆڤـ/ تاجیكستان له‌یانه‌ى لۆكۆمۆتیڤ پلۆڤدیڤ).
*ئوسامه ره‌شید
ئوسامه-ى ته‌مه‌ن 28 ساڵ له‌یارى نێوان یانه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ى بیێرامار له‌جامى یانه‌كانى پۆرتوگال كه تیایدا یانه‌كه‌ى به‌ئه‌نجامى 3-1 براوه‌بوو، یه‌كێك بوو له‌باشترین یاریزانه‌كانى یانه‌ى سانتا كلارا له‌ناوه‌ندى یاریگادا و ئاستێكى زۆر به‌رزى پێشكه‌ش كرد و له‌ماوه‌ى 83 خولهك یاری كردنیدا به‌شێوه‌ى سه‌ره‌كى 4 پاسى یهكلاكهرهوهیدا له‌گه‌ڵ 5 بڕینى سه‌ركه‌وتوو.

*ژیلوان حه‌مه‌د
ژیلوان-ى ته‌مه‌ن 30 ساڵ له‌یارى به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ى سیبینك كه به‌ئه‌نجامى 3-1 براوه‌بوون، 62 خولهك یاریكرد و به‌ڕێژه‌ى 89% پاسه‌كانى بهدروستیدا له‌گه‌ڵ 5 بڕین به‌سه‌ركه‌وتوویی، له‌یارى به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ى ڤارازدین كه به‌ئه‌نجامى 1-0 براوه‌بوون، 64 خولهك به‌شێوه‌ى سه‌ره‌كى ده‌ركه‌وت و 28 پاسى تهواوكراوى هه‌بوو له‌گه‌ڵ 1 پاسى یه‌كلاكه‌ره‌وه.

لهڕاپرسییهكهدا 10 یاریزانى پیشه‌گه‌رى ئاسیایی له 6 وڵاتى جیاواز كه له‌ده‌ره‌وه‌ى كیشوه‌ره‌كه یارى ده‌كه‌ن، ركابه‌ریی له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ى نازناوى (ئه‌ستێره‌ى هه‌فته) ده‌كه‌ن بۆ باشترین یاریزانى ئاسیاى نێو خوله‌كانى تۆپى پێى ناوخۆیی یانه‌كانى ئه‌وروپا و جیهان كه رۆژانى 18 تا 24-11-2020 به‌ئاستێكى به‌رز ده‌ركه‌وتوون، ده‌نگدانیش به‌شێوه‌ى ئۆنلاین لهوێبسایتى یه‌كێتى تۆپى پێى ئاسیا (the-afc.com) له‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25ى تشرینى دووه‌مى 2020 ده‌ستیپێكردووه و تا رۆژى 28ى تشرینى دووه‌مى 2020 به‌رده‌وام ده‌بێت و پاشان ئه‌نجامه‌كه‌ى به‌فه‌رمیی راده‌گه‌یه‌نرێت.
ده‌توانن له‌م لینكه‌وه ده‌نگ به هه‌ردوو ناوه‌ڕاستكارى كورد (ئوسامه ره‌شید و ژیلوان حه‌مه‌د) بده‌ن: