به‌رگریكاره كورده‌كه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى سوریا پیاوى دوایارى یانه‌كه‌ى بوو

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
ئه‌حمه‌د ئه‌لساڵح-ى به‌رگریكارى به‌ئه‌زموونى كورد و كاپتنى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى سوریا به پیاوى دوایارى یانه‌كه‌ی له‌خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى كوێت هه‌ڵبژێردرا.

رۆژى 24ى تشرینى دووه‌مى 2020 یانه‌ى ئه‌لعه‌ره‌بى كوێتى به‌به‌شدارى سه‌ره‌كى ئه‌حمه‌د ئه‌لساڵح-ى به‌رگریكارى پیشه‌گه‌رى كورد له‌یارییه‌كانى هه‌فته‌ى هه‌شته‌مى خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى كوێت بووه میوانى یانه‌ى ئهلسهلبیخات و سه‌ره‌نجامى یارییه‌كى به‌هێزیش توانى بهگۆڵێكى بێبه‌رامبه‌ر براوه‌بوو، له‌یارییه‌كه‌دا ئه‌حمه‌د-ى به‌رگریكارى نێوده‌وڵه‌تى كورد توانى ئاستێكى به‌رز له‌هێڵى به‌رگری پێشكه‌ش بكات و زۆربه‌ى هێرشه‌كانى یانه‌ى ئهلسهلبیخات-ى خاوه‌ن یاریگا پوچه‌ڵ بكاته‌وه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن رێكخه‌رانى خوله‌كه‌وه به (پیاوى یارییه‌كه) ده‌ستنیشانكرا.

ئه‌حمه‌د ساڵح-ى به‌رگریكارى كورد و كاپتنى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى سوریا كه ته‌مه‌نى 30 ساڵه و درێسى ژماره 2 له‌هێڵى به‌رگری یانه‌ى ئه‌لعه‌ره‌بى ده‌پۆشێت، له‌م وه‌رزه 2020-2021ى خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى كوێت بۆ یه‌كه‌مجاره به پیاوى یارى ده‌ستنیشان ده‌كرێت.

شایه‌نى باسه ئه‌حمه‌د ساڵى 1990 له‌شارى عامودێ-ى رۆژئاواى كوردستان له‌دایكبووه و باڵاى 185 سانتیمه‌تره و بۆ پێنجه‌م وه‌رزه یارى بۆ یانه‌ى ئه‌لعه‌ره‌بى كوێتى ده‌كات و یه‌كه‌مجار له‌وه‌رزه‌كانى 2013-2014 و 2014-2015 و جارى دووه‌م له‌وه‌رزى 2016-2017 و دواجاریش له‌وه‌رزى 2019-2020 و 2020-2021دا.