هەواڵ

ئافرۆدێت پلەی سێیەمی عێراقی بەدەست هێنا

(قەرەقوش جارێکی دیکە بوەیەوە بەپاڵەوانی عێراق)
دوای چەند رۆژێک لەکێبڕکێکانی خولی نایابی بالەی کچانی یانەکانی عێراق لەشاری هەولێر، سەرەنجام ئافرۆدێت پلەی سێیەمی بەدەست هێنا.
شەوی چوارشەمە کۆتایی هات بە کێبڕکێکانی خولی بالەی کچانی عێراق کە لەدوو کۆمەڵە پێک هاتبوو، بۆ دیاری کردنی پلەی سێیەمی خولەکە، ئافرۆدێتی شاری سلێمانی توانی بە سێ گێمی بێ وەڵام لە یانەی ئەمانەی بەغداد بباتەوەو جامی سێیەمی بەدەست هێنا.
جێی باسە ئافرۆدێت لەکۆی ٦ یاری ٥ یاری بردەوەو تەنها بە یانەی قەرەقوشی دۆراند کە ئەو یانەیە بوە پاڵەوان و لەیاری کۆتایشدا لەیانەی ئەکادی بردەوەو بۆ جارێکی دیکەو هاوشێوەی چەند وەرزی پێشوو نازناوەکەی لای خۆی هێشتەوە.

په‌یوه‌ندی دار

Close