ناوه‌ڕاستكارێكى كورد یانه‌كه‌ى په‌ڕانده‌وه قۆناغى شانزه تیپى جامى توركیا

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
ناوه‌ڕاستكاره كورده‌كه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى سوریا و یانه‌ى توزلا سپۆر-ى توركى له‌گه‌ڵ هاوڕێكانى یانه‌كه‌یان په‌ڕانده‌وه قۆناغى شانزه تیپى جامى توركیا.
ئه‌یاز عوسمان-ى ناوه‌ڕاستكارى لاو و پیشه‌گه‌رى كوردى ئه‌ڵمانیا یه‌كه‌م یارى خۆى له‌گه‌ڵ یانه نوێیه‌كه‌ى (توزلا سپۆر)ى توركى له‌خولى جامى یانه‌كانى توركیا به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ى سوڵتان به‌یلى ئه‌نجامدا و توانیشى له‌كۆى پێنج گۆڵى یانه‌كه‌یدا، دوو گۆڵ تۆماربكات.

رۆژى 25ى تشرینى دووه‌مى 2020 یانه‌ى توزلا سپۆر-ى شارى ئیسته‌نبوڵ له‌سه‌ر یاریگاى شاره‌وانى توزلا و له‌یارییه‌كانى قۆناغى 32 تیپى خولى تۆپى پێى جامى یانه‌كانى توركیا میواندارى له‌یانه‌ى سوڵتان به‌یلى هاوشارى كرد و سه‌ره‌نجامیش 5-1 لێى برده‌وه و گه‌یشته قۆناغى 16 تیپى خوله‌كه.
له‌نیوه‌ى یه‌كه‌مى یارییه‌كه‌دا یانه‌ى توزلا سپۆر 3-0 لهمیوانهكهى برده‌وه و به‌شى ئه‌یاز عوسمان تۆماركردنى گۆڵى 2-0ى یانه‌كه‌ى بوو بهپهناڵتى له‌خوله‌كى 40دا، له‌نیوه‌ى دووه‌میشدا دوو گۆڵى تریان تۆماركرد و ئه‌یاز توانى گۆڵى 5-0 له‌خوله‌كى 60دا بۆ یانه‌كه‌ى تۆماربكات و دواجار له‌خوله‌كى 72دا یانه‌ى سوڵتان به‌یلى تاكه گۆڵى خۆى كرد.
ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م یارى و یه‌كه‌م 2 گۆڵى ئه‌یاز عوسمان بوو له‌خولى جامى یانه‌كانى توركیا له‌گه‌ڵ یانه‌ى توزلا سپۆر-ى توركى له‌ماوه‌ى 90 خولهك یارى كردنیدا به‌شێوه‌ى سه‌ره‌كى تۆمارى بكات و پێشووتر له‌خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى توركیا 5 یارى له‌گه‌ڵ یانه‌كه ئه‌نجامداوه و توانیویه‌تى له‌وێش 2 گۆڵ تۆماربكات، ئه‌مه‌ش له‌كۆى 328 خولهك یارى كردن‌دا.

شایه‌نى باسه ئه‌یاز عوسمان ته‌مه‌نى 26 ساڵه و له‌شارى قامیشلۆى رۆژئاواى كوردستان له‌دایكبووه و له‌وڵاتى ئه‌ڵمانیا نیشته‌جێیه و یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى سوریایه و بۆ وه‌رزى 2020-2021 له‌یانه‌ى ئه‌ده‌نه ده‌میر سپۆر-ى توركییه‌وه چووه ریزه‌كانى یانه‌ى توزلا سپۆر-ى توركى.