ڕێنمایی

‎مەرج نییە خۆراك هۆکاری قەڵەوی بێت


‎کاتێ کەسێك کە کێش و ڕێژەی چەوریی لەشی زیادە و بڕیار ئەدات دایبەزێنێ، ئاسایی یەکەم شت کە دەستی بۆ ئەبرێت بڕی ئەو خۆراکەیە ڕۆژانە ئەیخوات.
‎لەوانەیە لە سەرەتاوە کاریگەریی هەبێت و پلانەکە بە باشی بەڕێوەبچێت، بەڵام بە تێپەڕبونی کات پڕۆسەکە خاو ئەبێتەوە و لەگەڵ هەموو خاوبونەوە و وەستانێکی ئەنجام دەست ئەبردرێت بۆ خۆراکی ڕۆژانە و بڕێکی تری لێ کەم ئەکرێتەوە و بڕەکە ئەوەندە کەم ئەکرێتەوە تا سنورێك کە کاریگەری خراپ بکاتە سەر تەندرووستی کەسەکە و کورد ووتەنی لە پێناوی ڕیشا سمێڵیشی ئەچێتە بان.
‎شتێك کە پێویستە لەبەرچاو بگیرێت ئەوەیە مەرج نییە هەموو زیاد بونێکی کێش و چەوری هۆکارەکەی خۆراك بێت تا هەمیشە و لەهەموو قۆناغێکا دەستکاریی بکرێت و لێی کەم بکرێتەوە، بەڵکو هۆکاری تریش هەن پێویستە لەبەرچاو بگیرێن لەوانە:
‎دۆخی دەرونی: زۆرێك لە حاڵەتەکانی قەڵەوی پەیوەستە بە باری دەرونییەوە کە لەوانەیە بە چارەسەرکردنی، کێشەی قەڵەوییەکەش چارەسەر ببێت.
‎کەمی یاخود نەبونی جوڵە: بەشێکی تری حاڵەتەکان پەیوەستن بە کەمیی جوڵەوە بە تایبەت لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا کە بە هۆی تەکنۆلۆجیاوە تا ڕادەیەك جوڵە کەم بۆتەوە، ڕاهێنانی ڕۆژانەی ڕێکخراو لەناو هۆڵە وەرزشییەکان یان دەرەوەیان زامنی چارەسەرکردنی ئەم حاڵەتەیە.
‎کێشەی هۆڕمۆنی: ئەمیشیان یەکێکی ترە لە هۆکارەکان کە لەوانەیە بەرز و نزمیی هۆڕمۆنێکی دیاریکراو یان بونی کێشە لە ڕژێنێکی دیاریکراو هۆکاری زیادبونی کێش و ڕێژەی چەوری بێت کە بە چارەسەرکردنیان، کێشەکە چارەسەر ئەبێت و ناچار نابین ڕێجیمێکی سەخت پەیڕەو بکەین، وەك نمونە بونی کێشە لە پەنکریاس کە تێیدا بڕێکی زۆر ئینسۆلین دەردەدات و ئەبێتە هۆی زوو دابەزینی شەکری خوێن کە وا لە کەسەکە ئەکات زوو زوو برسیی بێت و بخوات بێگومان کۆتاییەکەی بە زیادبونی کێش و چەوری ئەشکێتەوە.
‎بۆماوەیی: یەکێکی ترە لەو هۆکارانەی پێویستە لەبەرچاو بگیرێت کە مناڵ بچێتەوە سەر باوانی بێ ئەوەی زیادەڕەوی بکات لە خۆراکا، ئەمیش ئەکرێ لە ڕێی پەیڕەوکردنی شێوازی ژیانی تەندرووست تا ڕادەیەك جڵەو بکرێت.

‎ئاراس ڕۆژهەڵاتی

‎بۆ وەرگرتنی بەرنامەی خۆراك و ڕاهێنانی تایبەت بە خۆت یان سەرپەرشتی کردنت بە تایبەتی، نامە بنێرە

‎#بڵاویبکەنەوەتاهاوڕێکانتانسوودمەند_بن 🙏

@aras_rojhalati.official

‎#ئەکاونتێکیجوانتر #تەندرووستی #لەشجوانی #ڕاهێنان #دابەزاندنیکێش #خۆراك #کالۆری

په‌یوه‌ندی دار

Close