هەواڵ

مانچستەر یونایتد رووبەڕووی هێرشی ئەلیکترۆنی دەبێتەوە


یانەى مانچستەر یونایتد رووبەڕووی هێرشی ئەلیکترۆنی بۆتەوە کە چەند کەسێک سیستمی ئەلیکترۆنی و کۆمپیوتەری یانەکەیان هاک کردوەو چەندین زانیاری نهێنیان دەستکەوتوە و داوای پارەیەکی زۆر دەکەن لەبەرامبەر بڵاونەکردنەوە.
ئاژانسی ئاسایشی ئەلیکترۆنی ئینگلتەرا لە هەوڵدایە بۆ ئەوەى یارمەتی یانەى مانچستەر یونایتد بووە بۆ ئەوەى لەو هەڵمەتی هاک کردنە رزگاریان بێت کە لەماوەى رابردوو روبەڕووی بوونەوە.
دوای چەندین رۆژ لەو روداوەو کاری بەردەوامی ئاژانسەکە هێشتا مان یونایتد نەیتوانیوە هەموو لایەنەکانی یانەکە بخاتەوە سەر کار و یانەکەش هاندەرانی دڵنیا کردۆتەوە کە هیچ زانیاریەکی تاکە کەسی هاندەران دەستی بۆ نەبراوە.
مان یونایتد رایگەیاند دۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵ دایە بەڵام هێشتا کارمەندانی یانەکە ناتوانن بچنە ناو ئیمەیڵی یانەکەوە و هەندێک کاری تریش هێشتا نەتوانراوە بەدەست بهێنرێتەوە.
مان یونایتد رۆژی شەممە لەلایەن گروپێکەوە روبەڕوی ئەو هێرشە بۆوەو راشیگەیاندوە کە هێرشەکە زۆر ئاڵۆز بووە بەڵام بە خێرایی مامەڵەیان لەگەڵکردوە.
یانەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەداوە لە کارکردن دان لەگەڵ لایەنی بەرپرس بۆ ئەوەى ئەو کەسانە بدۆزنەوە کە هێرشەکەیان ئەنجام داوە، ئەو لایەنانەشی کە هێرشی کراوەتە سەر داخراون تا چارەسەر دەکرێت و زانیاریەکان بپارێزرین.
سەرچاوەکانی هەواڵی ئینگلتەراش دوپاتیان کردەوە کە ئەو کەسانە چەندین زانیاری نهێنی تایبەت بە یانەکەیان دەستکەوتووەو داوای پارەیەکی زۆر دەکەن و ئەگەر داواکەشیان جێ بەجێ نەکرێت بڵاوی دەکەنەوە.

په‌یوه‌ندی دار

Back to top button
Close