یاریزانێكى به‌هره‌مه‌ند و تازه‌پێگه‌یشتووى كورد متمانه‌ى یانه‌یه‌كى سویدى به‌ده‌ستهێنا

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
پاش تاقیكردنه‌وه (تێست) كردنى، یانه‌ى ڤیسترۆس-ى سویدى یاریزانێكى به‌هره‌مه‌ند و تازه‌پێگه‌یشتووى كوردى برده تیپى تازه‌پێگه‌یشتووانى ژێر ته‌مه‌ن 16 ساڵى یانه‌كه‌ى.
تیپى تازه‌پێگه‌یشتووانى یانه‌ى ڤیسترۆس كه له‌خولى نایابى یانه‌كانى سوید (ئالسڤێنسكان) له‌سه‌ر ئاستى تازه‌پێگه‌یشتووان ركابه‌ریی ده‌كات، نێردین ئه‌حمه‌د-ى به‌رگریكارى به‌هره‌مه‌ند و تازه‌پێگه‌یشتووى كوردى له‌تیپى تازه‌پێگه‌یشتووانى یانه‌ى ئه‌ى ئێف سى ئیسكلستونا-ى هاونیشتمانییه‌وه برده ریزه‌كانى، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌هات كه له‌ڕۆژانى رابردوودا یاریزانى ناوبراو له‌تاقیكردنه‌وه‌ى یاریزانانى به‌هره‌مه‌ند متمانه‌ى ده‌سته‌ى راهێنه‌رانى ئه‌كادیمیاى یانه‌ى ڤیسترۆس-ى به‌ده‌ستهێنا.

له‌مباره‌یه‌وه یانه‌ى ڤیسترۆس ئێس كه‌ى به‌فه‌رمیی بڵاوى كرده‌وه كه به‌خێرهاتنى نێردین ئه‌حمه‌د-ى به‌رگریكار ده‌كه‌ن بۆ تیمى تازه‌پێگه‌یشتووانى ژێر ته‌مه‌ن 16 ساڵى یانه‌كه‌یان و هیواى چانسێكى باشیان بۆخواستووه و ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه كه نێردین بۆ هه‌ردوو تیمى یانه‌كانى ئیسكلستونا سیتى (2010-2017)و ئه‌ى ئێف سى ئیسكلستونا (2017-2020) یارى كردووه.

نێردین-ى تازه‌پێگه‌یشتوو كه ته‌مه‌نى 15 ساڵه و یه‌كێكه له‌یاریزانه به‌هره‌مه‌ند به‌تواناكان و خاوه‌ن هێز و خێراییه‌كى زۆرباشه و به‌هه‌ردوو قاچى راست و چه‌پ یارى ده‌كات له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ر لهئهكادیمیاى یانه‌ى ئه‌ى ئێف سى ئیسكلستونا-ى سویدى بووه و تیمه‌كانى ئاستى ته‌مه‌ن و بێچووهشێرانى بڕیوه تا گه‌یشتووه‌ته تیپى تازه‌پێگه‌یشتووان و له‌سه‌رجه‌م تیمهكانیشدا به‌شێوه‌ى سه‌ره‌كى یارى كردووه و له‌خولى نیشتمانى و جامى خولى یانه‌كان و جامى یانه‌كانى سوید له نۆرسبى و جامى گۆسیا به‌شدارى كردووه.

*بیۆگرافیا:
-ناو: نێردین ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب.
-ته‌مه‌ن (15) ساڵ.
-له‌شارى ئیسكلستونا-ى سوید له‌دایكبووه.
-ره‌گه‌زنامه‌ى سویدى هه‌یه.
-یانه‌ى دایك: ئیسكلستونا سیتى/ سوید.
-یانه: ڤیسترۆس ئێس كه‌ى/ سوید.
-هێڵى یاریكردن: به‌رگرى.
