ئه‌حمه‌د یاسین سێیه‌م گۆڵى خۆى لهئاڵسڤێنسكانى سوید تۆماركرد

سه‌نگه‌ر زرار- Kurd Sport
ناوه‌ڕاستكاره كورده‌كه‌ى یانه‌ى بى كه‌ى هێكن-ى سویدى سێیه‌م گۆڵى خۆى و سێیه‌مى یانه‌كه‌شى تۆماركرد و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی سێ خاڵی تریان به‌یانه‌كه‌یان به‌خشى له‌گه‌ڵ پله‌ى سێیه‌مى.
له‌یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 29 و پێش كۆتایی قۆناغى دووه‌مى خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید (ئاڵسڤێنسكان)ى ساڵى 2020دا یانه‌ى هێكن به‌به‌شدارى سه‌ره‌كى ئه‌حمه‌د یاسین-ى یاریزانى كوردى فه‌یلى له‌سه‌ر یاریگاى خۆی (براڤیدا ئه‌رینا) میوانداریی له‌یانه‌ى ئۆریبرۆ ئێس كه‌ى كرد و سه‌ره‌نجامیش 3 گۆڵ و 3 خاڵى لێوه‌رگرت و به دوانزه‌یه‌مین بردنه‌وه‌ى خوله‌كه گه‌یشت و له‌خانه‌ى چواره‌مى خوله‌كه‌شه‌وه گه‌یشته خانه‌ى سێیه‌مى.

له‌یارییه‌كه‌دا ئه‌حمه‌د یاسین له‌هێڵى ناوه‌ند ئاستێكى به‌رزى پێشكه‌ش كرد و له‌خوله‌كى 20دا لێدانێكى په‌ناڵتى له‌ده‌ستدا و گۆڵى پێشكه‌وتنى یانه‌كه‌ى پێ نه‌كرد، به‌ڵام له‌خوله‌كى 44ى نیوه‌ى یه‌كه‌مدا گۆڵى سێیه‌مى یانه‌كه‌ى له‌یارییه‌كه و سێیه‌مى خۆشى له‌خولى ئه‌مساڵدا تۆماركرد و یانه‌كه‌شى توانى له‌نیوه‌ى یه‌كه‌مدا 3-0 براوه‌بێت و له‌نیوه‌ى دووه‌میشدا ئه‌نجامه‌كه هه‌روه‌ك خۆى مایه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندى یانه‌ى بى كه‌ى هێكن و به‌مه‌ش بووه خاوه‌نى 48 خاڵ له 29 یارى (12 بردنه‌وه و 12 یه‌كسانبوون و 5 دۆڕاندن).
شایه‌نى باسه ئه‌حمه‌د یاسین غه‌نى ناوه‌ڕاستكارى كوردیش كه ته‌مه‌نى 29 ساڵه له‌خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید-ى ساڵى 2020دا له‌كۆى 29 یارى یانه‌ى بى كه‌ى هێكن-دا به‌شدارى له 27 یاریدا كردووه و 3 گۆڵى تۆمار و 6 گۆڵى تریشى سازكردووه ئه‌مه‌ش له 1900 خولهك یاریكردندا.