پێشڕه‌و راوێژ یانه‌كه‌یان گه‌یانده سوپێرتانى یانه‌كانى سوید

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
هه‌ریه‌كه له‌یاریزانانى به‌ئه‌زموونى كورد پێشڕه‌و عه‌زیزى/ پاشا-ى به‌رگریكار و راوێژ لاوان-ى ناوه‌ڕاستكار، له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیاندا یانه‌ى ڤاسلۆند ئاى ئێف-یان لهئیتانى یانه‌كانى سوید-ى ساڵى 2020ه‌وه گه‌یانده سوپێرتانى یانه‌كانى سویدى ساڵى 2021ى داهاتوو.

ئه‌مڕۆ 29-11-2020 یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 30 و كۆتایی خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید (ئیتان)ى ساڵى 2020 بۆ تیمه‌كانى گروپى ناوچه‌ى باكوور په‌رده‌ى له‌سه‌ر دادرایه‌وه و له‌یارى دواههفتهى خوله‌كه‌دا یانه‌ى ڤاسلوند كه هه‌ردوو یاریزانى به‌ئه‌زموونى كورد (پێشڕه‌و عه‌زیزى و راوێژ لاوان) یارى تێدا ده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕاى 1-3 دۆڕاندنى به‌یانه‌ى برۆماپویكرنا-ى خاوه‌ن پله‌ى دووه‌م، هه‌ر له‌پێشه‌نگى و پله‌ى یه‌كه‌مى گروپه‌كه‌یدا مایه‌وه به 69 خاڵ له 30 یارى (22 بردنه‌وه، 3 یه‌كسانبوون، 5 دۆڕاندن) و (88-38 گۆڵ) و (50+ گۆڵ).

هه‌ردوو یاریزان رۆڵى گه‌وره‌یان بینى له‌سه‌رخستنى یانه‌كه‌یان بۆ خولى پله یه‌كى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سوید (سوپێرتان)، به‌تایبه‌تى پێشڕه‌و عه‌زیزى ته‌مه‌ن 32 ساڵ كه له‌هه‌ر 30 یارى یانه‌كه‌یدا به‌شێوه‌ى سه‌ره‌كى 2437 خولهك ده‌ركه‌وت و به‌رگرییه‌كى ئازایانه‌ى له‌گۆڵى له‌یانه‌كه‌ى كرد و راوێژ لاوان-ى ته‌مه‌ن 33 ساڵیش هه‌رچه‌نده به‌دره‌نگه‌وه په‌یوه‌ندى بهیانهكهوه كرد و دواتر به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه له‌یانه‌كه دابڕا و ته‌نها له 8 یاری یانه‌كه‌یدا 410 خولهك ده‌ركه‌وت، به‌ڵام شه‌ره‌فى ئه‌وه‌ى به‌ركه‌وت كه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانى یانه‌كه‌یان له‌خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید (ئیتان)ى ساڵى 2020دا بگه‌یه‌ننه سوپێرتانى ساڵى 2021ى داهاتوو.

پاش كۆتاییهاتنى یارییه‌كه‌ش پێشڕه‌و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانى و به‌بێ ئاماده‌بوونى راوێژ ئاهه‌نگى سه‌ركه‌وتنى یانه‌كه‌یان له‌خولى پله یه‌كى ناوچه‌كانه‌وه بۆ خولى پله یه‌كى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سوید گێڕا.