سه‌رهه‌نگ سه‌لامه‌ته

سه‌نگه‌ر زرار-Kurd Sport
پاش ئه‌وه‌ى لهدوایارى یانه‌كه‌یدا له‌خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى عێراق به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ى قوهجهوى ئاستێكى به‌رزى پێشكه‌ش كرد و رێگه‌ى نه‌دا یاریزانانى تیپى به‌رامبه‌رى تۆڕى گۆڵه‌كه‌ى بهه‌ژێنن و به‌ئه‌نجامى گۆڵێكى بێوه‌ڵامیش براوه بوون، سه‌رهه‌نگ موحسین-ى گۆڵپارێزى به‌تواناى كوردى یانه‌ى ئه‌مانه‌ى شارى به‌غدا له‌كاتى یارییه‌كه‌دا ئازارى زۆرى پێگه‌یشت و مه‌ترسیی ئه‌وه هه‌بوو به‌هۆى پێكانه‌وه له‌یارى داهاتووى یانه‌كه‌ى ئاماده نه‌بێت.

له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و جۆره ده‌نگۆیانه‌وه، ئه‌مشه‌و میدیاكانى وه‌رزشى عێراقی ئاشكرایان كرد كه پشكنینه پزیشكییه‌كان ده‌ریان خستووه كه سه‌رهه‌نگ موحسین-ى گۆڵپارێزى یانه‌ى ئه‌مانه‌ى به‌غدا سه‌لامه‌ته و دووچارى هیچ پێكانێك نه‌بووه و به‌مه‌ش رۆژى چوارشه‌ممه‌ى داهاتوو 2-12-2020 له‌یارى یانه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ى حدود له‌هه‌فته‌ى شه‌شه‌مى خوله‌كه‌دا ئاماده‌یی ده‌بێت و یارى ده‌كات.
شایه‌نى باسه سه‌رهه‌نگ موحسین نادر-ى گۆڵپارێز له‌هه‌ر 5 یارى یانه‌كه‌یدا به‌شدارى كردووه و له 2 یاریدا براوه و له 3 یارى تردا دۆڕاون و 5 گۆڵى لێكراوه.
