هێرشبه‌ره كورده‌كه یه‌كه‌م نازناوى له‌گه‌ڵ یانه‌ى پاختاكۆر به‌ده‌ستهێنا

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
هێرشبه‌ره به‌ئه‌زموون و گۆڵكهرهكهى كورد له‌یه‌كه‌م وه‌رزى یاریكردنیدا له‌سوپه‌ر لیگى یانه‌كانى ئۆزبه‌كستان، یه‌كه‌م نازناوى له‌گه‌ڵ یانه‌ى پاختاكۆر به‌ده‌ستهێنا.
رۆژى 29-11-2020 یانه‌ى پاختاكۆر-ى ئۆزبهكى كه ئێرین دێردیوك-ى هێرشبه‌رى به‌ئه‌زموونى كوردى عه‌له‌وى و پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى سویسرا یارى بۆده‌كات، له‌یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 25 و پێش كۆتایی خولى سوپه‌رى تۆپى پێى یانه‌كانى ئۆزبه‌كستان (سوپه‌ر لیگ)ى وه‌رزى 2020-2021 له‌سه‌ر یاریگاى خۆى (پاختاكۆر) میوانداریی له‌یانه‌ى لۆكۆمۆتیڤ تاشكه‌ند كرد و سه‌ره‌نجامیش به‌بێ یاریكردنى چه‌ند یاریزانێكى سه‌ره‌كى له‌وانه هێرشبه‌ره كورده‌كه‌ى 1-0 بردنه‌وه‌ى به‌ده‌ستهێنا.

هه‌رچه‌نده یه‌ك هه‌فته له‌یارییه‌كانى خوله‌كه ماوه ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام پاش كۆتاییهاتنى یارییه‌كه له‌لایه‌ن یه‌كێتى تۆپى پێى ئۆزبه‌كستان-یش جامى سوپه‌ر لیگ به‌یانه‌ى پاختاكۆر-ى پاڵه‌وانى خوله‌كه درا كه پێنج هه‌فته به‌ر لهكۆتاییهاتنى یارییه‌كان، نازناوه‌كه‌ى له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆى یهكلاكردبووهوه.

یانه‌كه‌ى ئێرین دێردیوك-ى هێرشبه‌ر به‌وه‌رگرتنى ئه‌م سێ خاڵه، كۆى خاڵه‌كانى گه‌یانده 62 خاڵ له 25 یارى (20 بردنه‌وه و 2 یه‌كسانبوون و 3 دۆڕاندن) و (74-18 گۆڵ) و به‌جیاوازى 10 خاڵ پێش یانه‌ى نهسهف قارشى خاوه‌ن پله‌ى دووه‌م كه‌وت و ئێرین-ى ته‌مه‌ن 33 ساڵیش كه كوردى باكووره و له‌وڵاتى سویسرا له‌دایكبووه، له‌كۆى 25 یارى یانه‌كه‌یدا له 21 یاریدا 975 خولهك به‌شدارى كردووه و توانیویه‌تى 9 گۆڵ تۆمار و 3 گۆڵى تریش بۆ یانه‌ى پاختاكۆر سازبكات و له‌یه‌كه‌م ئه‌زموونى یاریكردنیشیدا له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا یه‌كه‌م نازناو به‌ده‌ستبهێنێت.
