هەواڵ

نهێنی درێسەکەى مارادۆنا و سزای سەر یانەى بارسێلۆنا


لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یانەى بارسێلۆنا لە یاری یانەکەى بەرامبەر بە یانەى ئۆساسۆنا بەشێوەیەکی جوان رێزی لەو ئەفسانەیە نا بەڵام بەهۆی ئەمەوە یانەکەی دووچاری سزای دارایی دەبێت.
مێسی لە گێمی دووەمی یارییەکە گۆڵێکی هاوشێوەی مارادۆنا کە لە نیوز ئۆڵد بۆیز یاری دەکرد تۆمارکرد و دواتریش درێسی بارسێلۆنا لەبەر داکەند و لەژێرەوە درێسی مارادۆنای پۆشیبوو کە ئەو درێسە پێشتر ئەفسانەکە لە یارییەکی یانەى نیوز ئۆڵد بۆیز پۆشیبووی.
بەپێی رۆژنامەى سپۆرتیش بەهۆی ئەو رێزلێنانەى مێسی یانەی بارسێلۆنا دووچاری سزا دەبێتەوە و سزاکەش 3 هەزار یۆرۆیە، ئەمەش بەهۆی یاسای فیفا کە رێگری دەکات یاریزانان دوای داکەندنی درێسەکەیان نابێت هیچ لۆگەیەکی تر لەژێرەوە دەربخەن.
ئەوەى جێگەى سەرنجیشە ئەو درێسەی مێسی لە یارییەکەدا پۆشیبووی پێشتر مارادۆنا لە یارییەکی نیوز ئۆڵد بۆیز پۆشیبووی کە دوای ئەو یارییە مارادۆنا پێشکەشی ئەو دادوەرەی کردوە کە ئەو کات تۆپ هێنەرەوەبووە.
دوای ساڵانێکی زۆریش هێشتنەوەى لای خۆی ئەو دادوەرە کە ناوی سێرجیۆ فێرناندێزە وەکو خۆشەویستی بۆ مێسی بەبۆنەى لەدایکبوونی چیرۆی کوڕی پێکەشی ئەستێرە ئەرژەنتینیەکەى کردوەو ئەویش لە یارییەکەدا هەمان درێسی بۆ رێزلێنان لە مارادۆنا پۆشی

سەنگەر خۆشەوی_سلێمانی

په‌یوه‌ندی دار

Back to top button
Close