هەواڵ

دواخستنی ئۆڵۆمپیاد نزیکەى 3 ملیار دۆلار زیانی بە ژاپۆن گەیاندوه

ە
سەرچاوەکانی هەواڵی ژاپۆن ئاشکرایان کرد کە ژاپۆن بەهۆی دواخرانی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ بۆ هاوینی ساڵی داهاتوو 300 ملیار یەن کە دەکاتە نزیکەى 3 ملیار دۆلار زیانی پێکەوتووە کە ملیارێک دۆلاری تایبەتە بە رێوشوێنی خۆپارێزی لە نەخۆشی کۆرۆنا.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشداوە کە چاوەرێ دەکرێت هەریەک لە لیژنەى رێکخەر و حکومەتی تۆکیۆ و حکومەتی ژاپۆن گفتوگۆ بکەن بۆ ئەوەى قەرەبووی ئەو زیانە بکەنەوە.
لەلای خۆشیەوە لیژنەى ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی رایگەیاند خۆی بەشێک لەو پارەیە دەدات کە بەهۆی دواخستنی ئۆڵۆمپیاد بەر شاری تۆکیۆ کەوتووە بەبێ ئەوەى زانیاری زیاتر لەسەر ئەو بڕە پارەیە بدات کە وەکو قەرەبوو بە شارەکەى دەبەخشێت.
بەپیی سەرچاوەکانی هەواڵی ئەو وڵاتە خەرجی ئۆڵۆمپیاد کە دەبوو ئەم هاوینە بکرێت تریلیۆنێک و 350 ملیار یەن بێت بەڵام بەهۆی کاریگەری کۆرۆنا ئۆڵۆمپیادەکە دواخراوە بۆ ساڵی داهاتوو کە پێویستە ئەو کات خەرجی زۆر بکرێت بۆ ئەوەى وەرزشکاران و هاندەران لە مەترسی توشبوون بە کۆرۆنا دووربن.
بەپێی راگەیاندنەکانی ژاپۆنیش لیژنەى رێکخەر لەچەند رۆژی داهاتوو ئەو رێو شوێنانە ئاشکرا دەکات کە دەگیرێنە بەر بۆ ئەوەی هەمووان لەکاتی ئۆڵۆمپیاد بە تەندروست بمێننەوە.