ناوه‌ڕاستكاره كورده‌كه له‌پێكهاته‌ى نموونه‌یی باشترینه‌كاندا شوێنى خۆى كرده‌وه

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
پڕۆگرامى (ستۆدیۆ ئالسڤێنسكان)ى سویدى، بۆ یه‌كه‌مجار له‌پێكهاته‌ى باشترینه‌كانى هه‌فته‌ى خولى نایابى تۆپى پێی یانه‌كانى سوید (ئالسڤێنسكان)، شوێنى ناوه‌ڕاستكاره كورده‌كه‌ى یانه‌ى بى كه‌ى هێكن-ى سویدى كرده‌وه.

ئه‌حمه‌د یاسین-ى ناوه‌ڕاستكارى كوردى فه‌یلى كه له‌وڵاتى سوید نیشته‌جێیه و بۆ یانه‌ى بى كه‌ى هێكن یارى ده‌كات، پاش ئه‌وه‌ى لهدوایارى یانه‌كه‌یدا له‌هه‌فته‌ى 29ى قۆناغى دووه‌مى خولى نایابى تۆپى پێی یانه‌كانى سوید (ئالسڤێنسكان)ى ساڵى 2020دا، توانى گۆڵى بردنه‌وه‌ى 3-0ى یانه‌كه‌ى له‌یانه‌ى ئۆریبرۆ ئێس كه‌ى بكات و به‌م ئه‌نجامه‌ش براوه‌بوون، دواجار به‌هۆى ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ى له‌یارییه‌كه‌دا پێشكه‌شى كرد، له‌لایه‌ن پڕۆگرامى ستۆدیۆ ئالسڤێنسكان-ى سویدى ناوى خرایه نێو پێكهاته‌ى نموونه‌یی باشترین 11 یاریزانى هه‌فته (هه‌ڵبژارده‌ى هه‌فته)ی خوله‌كه.

ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌مجاره له‌لایه‌ن (پڕۆگرامى ستۆدیۆ ئالسڤێنسكان)ه‌وه ناوى ئه‌حمه‌د یاسین-ى ته‌مه‌ن 29 ساڵ ده‌خرێته نێو پێكهاته‌ى باشترینه‌كانى هه‌فته‌ى خوله‌كه.
شایه‌نى باسه ئه‌حمه‌د یاسین غه‌نى ناوه‌ڕاستكارى كورد یه‌كێكه له‌یاریزانه دیاره‌كانى یانه‌ى بى كه‌ى هێكن-ى سویدى و تائێستا له‌خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید (ئالسڤێنسكان)ى ساڵى 2020دا، له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى به‌درێسى ژماره 7، خاوه‌نى 3 گۆڵ و 6 پاسى گۆڵه له 27 یاری و 1900 خولهك یاریكردندا.
