ڕێنمایی

دۆپینگ چییەو زیانەکانی چییە؟

دۆپینگ چییە
بابەت #دۆپینگ #Doping 💉وەزیانەکان و سزاکانی بەگوێرەی یاساکانی ماددەهۆشبەرەکانی کوردستان ،
سەرەتا
دەوترێت #وەرزشی #پاک #وەک #تایکواندۆ
کومیتەی میللی مبارەزە با دوپینگ ، لەووڵاتی ئێران ، هەستان بەوەرگرتنی نمونەی خۆینی 870وەرزش کار . بەمەبەستی پشکنینی دوپینگ ، وەرزشی تایکواندۆ بە 48یاریزان بەشداربوو ،
خۆشبەختانە ، نەتیجەی تێستی هیچ کام لەوەرزش کارانی تایکواندۆ ڕانەگەیەنراوە کە بەکار هێنەری ، ماددە زیانبەخشەکان بن 😍

سەرەتا ، دوپینگ چییە؟💉
هەموو ئەو ماددە ووزە بەخشانە دەگرێتەوە کە بەشێوەی دەرزی یان حەب بەکار دەهێنرێت ،
ئامانج لێی ، بەمەبەستی پەرە پێدانی توانای جەستەیی و زهنی بەکاردێت ،

جۆرەکانی #دوپینگ💉

1__ماددە ووروژێنەرەکانی دەمار
وەک (ئەمڤیتامین ، کۆکاین ،کافین،ئیفدرین ….هتد
کاری ئەم ماددانە، وا لەکۆئەندامی دەمار دەکات ، لەو پەڕی ئاگایدابێت ، وە هندێکیان بۆ دابەزاندنی کێش بەکاردەهێنرێت ، وە هندێکیان ، بۆ بەخشینی ووزەی لەڕادە بەدە بۆ ماسولکەکان ، هەندێکیشیان ، بۆ بەرگری کردنە لەشەکەتی ،
2_ماددەهێور کەرەوەکان
وەک مۆرفین ، فالیوم ، کۆدین ، لورازیپام ، زپادیک ، پەسدین ،ترامادوڵ،هەندێک لەم مادانە بۆ نەهێشتنی ئازاروو سڕ کردنە ، هەندێک بۆ خاوکەرەوەن ،
3_هۆڕمۆنەکان ،💉 (Anabolic steroid)کاری ئەم ماددیەیە پەیوەستە بەگەشە پێدانی قەبارەی ماسولکەکان ، وەک تیستیتیرون
4_ماددە میز ڕەوەکان .
وەک (Diuretics)
حەبی لازیکس ، کاری ئەم ماددانە دەرهێنانی بڕێکی زۆری ئاوی لەشە . کەوەرزش کار بۆ کەم کردنەوەی کێشی لەشی ،بەکاری دەهێنێت ، بەتایبەت ڕۆژیک پێش پاڵەوانێتی ،

☝زیانەکانی ، بەکار هێنای دوپینگ
1_مردنی لەناکاو
2_دروست بونی زیپکەو پەڵە.
3_ڕوتانەوەی قژ
4_نەخۆشیەکانی دڵ
5_شێرپەنجە ی جگەر
6_کێشەی دەرونی

تێبینی☝ ، سەرەڕای زیانەکانی بەکار هێنانی ئەم ماددانە ، وەرزش کار لە پاڵەوانێتیەکان بێ بەش دەکرێت و لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت ، بێ بەش دەکرێت لە پاڵەوانێتییەکان ، هەروەها بەگوێرەی یاسای ماددە هۆشبەرەکان ٢/١٤ی هەرێمی کوردستان ، زیندانی دەکرێت ،لە ۳ ساڵەوە بۆ ۷ساڵ ،

سەرچاوەکان ، سایتی هەوادارانی تایکواندۆ ئێران ،
کتێبی ،تەندروستی وەرزش وانان ، دکتۆر صەلا سۆفی ،
یاسای ، ماددە هۆشبەرەکانی کوردستان،

بەهیوای تەندروستی باش بۆ تەواوی وەرزش کارانی کوردستان

تکایە 🙏 ، لەهەڵەو کەموکورتیەکانمان ببورن .

           ئامادەکردنی  بابەت ، 

ئاراس عمر ، پاڵەوانی جیهان

په‌یوه‌ندی دار

Close