گۆڵێكى په‌یمان لهپێشبڕكێى جوانترین گۆڵه‌كانى ئیتانى یانه‌كانى سوید دایه

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
رۆژنامه‌یه‌كى به‌ناوبانگى سویدى (10) جوانترین گۆڵى ئه‌و یاریزنانهى خستووه‌ته پێشبڕكێهك بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر دیاریكردنى جوانترین گۆڵ لهئیتانى یانه‌كانى سوید-ى ساڵى 2020 و یه‌كێك لهگۆڵهكانیش ئه‌وه‌ى په‌یمان ئه‌لیاسى هێرشبه‌رى لاوى كورده.

پاش كۆتاییهاتنى سه‌رجه‌م یارییه‌كانى خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید (ئیتان)ى ساڵى 2020 بۆ تیمه‌كانى هه‌ردوو گروپى ناوچه‌ى باكوور و باشوورى ئه‌و وڵاته، به‌شى سپۆرتى رۆژنامه‌ى ئێكسپرێس-ى سویدى جوانترین (10) گۆڵى تۆماركراوى خوله‌كه‌ى له‌لایه‌ن یاریزانانى یانه‌كانى به‌شداره‌وه خستووه‌ته نێو پێشبڕكێیه‌ك تا به‌ئۆنلاین خوێنه‌رانى رۆژنامه‌كه جوانترین گۆڵ هه‌ڵبژێرین، گۆڵێكى جیهانیی (په‌یمان ئه‌لیاسى) هێرشبه‌رى لاوى كوردى یانه‌ى ئۆسكارشامن ئا‌یك كه به‌لێدانى راسته‌وخۆ و به‌شێوازێكى زۆر جوان تۆمارى ده‌كات، له‌نێو پێشبڕكێكهدایه.
په‌یمان ئه‌لیاسى ته‌مه‌ن 31 ساڵ ئه‌مساڵ (2020) له‌خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید (ئیتان) به‌هۆى پێكانه‌وه ته‌نها له‌قۆناغى یه‌كه‌مى خوله‌كه‌دا بۆ یانه‌ى ئۆسكارشامن یارى كرد و له‌م قۆناغه‌شدا 15 یارى ئه‌نجامدا و توانى 6 گۆڵ تۆماربكات كه یه‌كێك لهگۆڵهكانى خراوه‌ته نێو پێشبڕكێى به‌شى سپۆرتى رۆژنامه‌ى ئێكسپرێس-ه‌وه.

شایه‌نى باسه په‌یمان ئه‌لیاسى ساڵانى 2011 و 2012 و 2016 و 2017 و 2018 و 2019 و 2020 بۆ یانه‌ى ئۆسكارشامن ئا‌یك یارى كردووه و تا كۆتاییهاتنى یارییه‌كانى خوله‌كانى تۆپى پێى ساڵى 2020، له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا 136 یارى له‌خوله‌كانى پله 3 و 2 و 1ى یانه‌كانى سوید و جامى یانه‌كانى سوید ئه‌نجامداوه و توانیویه‌تى 67 گۆڵ بۆ یانه‌كه تۆمار و 8 گۆڵیش سازبكات.
عاشقانى ئه‌م یاریزانه كورده ده‌توانن له‌ڕێگه‌ى ئه‌م لینهكهى رۆژنامه‌كه‌وه گۆڵەكەی ببینن و ده‌نگ به (په‌یمان ئه‌لیاسى) بده‌ن:
https://www.expressen.se/sport/fotboll/ettan/rosta-pa-ditt-favoritmal-snyggaste-malen-i-ettan/