بڕوا نوری لەبەر بالى یۆنایتد ناچێته هیچ یانه‌یه‌ك

ئا: سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
بۆندى یاریزانه پیشه‌گه‌ر و بهئهزموونهكى كورد و گرانترین یاریزانى نێو یاریزانانى یانه‌كه‌ى و هه‌روه‌ها خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى ئیندۆنیسیا به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت و هێشتا نازانێت چاره‌نووسى له‌گه‌ڵ یانه‌ى بالى یۆنایتد چى ده‌بێت.

بڕوا نورى ناوه‌ڕاستكارى نێوده‌وڵه‌تى كورد و پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى بۆنده‌كه‌ى له‌كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا له‌گه‌ڵ یانه‌ى بالى یۆنایتد-ى دوورگه‌ى بالى ئیندۆنیسیا كۆتایی دێت و خولى پله یه‌كى یانه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ش كه‌به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا وه‌ستێنراوه و دیار نییه كه‌ى بڕیار لهدهستپێكردنهوهى ده‌درێت، به‌ڵام به‌میدیاكانى ئیندۆنیسیاى راگه‌یاند كه ئه‌وله‌ویه‌تى ئه‌و یانه‌ى بالى یۆنایتد ده‌بێت و تا ئه‌و یانه‌یه هه‌بێ ناچێته هیچ یانه‌یه‌كى تر، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى وتووه كه به‌هۆى ئه‌م بارودۆخه‌وه تائێستا چاوه‌ڕێیه و بڕیاردانى له‌م دۆخه‌دا به‌لاوه قورسه.

ئه‌م لێدوانه‌ى بڕوا نورى ته‌مه‌ن 33 ساڵ دواى ئه‌وه دێت كه ده‌نگۆى ئه‌وه له‌ئارادایه بگه‌ڕێته‌وه خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید (ئالسڤێنسكان) و به‌دیاریكراویش ریزى یانه‌ى ئۆسترسوند-ى سویدى كه ساڵى 2018 له‌م یانه‌یه‌وه په‌یوه‌ندى به‌یانه‌ى بالى یۆنایتد-ه‌وه كرد.
هه‌روه‌ها میدیاكانى وه‌رزشى ئیندۆنیسیا ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه كه چه‌ند یانه‌یه‌كى ئه‌وروپایی و یانه‌كانى سوید-یش پێشنیازى یاریكردنیان خستووه‌ته به‌رده‌م بڕوا نورى و یاریزانى ناوبراویش بیر له‌وه ده‌كاته‌وه دووباره بۆ یاریكردن بگه‌ڕێته‌وه ئالسڤێنسكانى یانه‌كانى سوید.

شایه‌نى باسه بڕوا حیكمه‌ت نورى دانیشتووى وڵاتى سوید-ه و به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید-ه و ساڵى 1987 له‌شارى ورمێ-ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌دایكبووه و دواتر له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ى روویانكردۆته وڵاتى سوید و له‌وێ گیرساونه‌ته‌وه، له‌م وڵاته‌شدا بۆ یانه‌كانى (ڤاسالۆند، ئا‌یك سۆلنا ستۆكهۆڵم، ئهتڤیدابێرگز، ڤاسبى یۆنایتد، گرۆندالس، دالكورد، ئۆسترسوند) و له‌ده‌ره‌وه‌ى سوید-یش بۆ یانه‌ى بالى یۆنایتد-ى ئیندۆنیسیا یاریكردووه.
