دوو گۆڵ و دوو پاسى گۆڵ و پێشه‌نگیى گۆڵكهران بۆ خانمه هێرشبه‌ره‌كه‌ى كورد

سه‌نگه‌ر زرار- Kurd Sport
خانمه هێرشبه‌ره‌كه‌ى كورد بۆ وه‌رزى داهاتوو 2020-2021ى خولى تۆپى پێى كه‌وسه‌رى خانمانى یانه‌كانى ئێران، به‌تۆماركردنى دوو گۆڵ و سازكردنى دوو گۆڵى تر چووه پێشه‌نگى گۆڵكه‌رانى خوله‌كه و دووه‌م بردنهوهشى به‌یانه‌ى وچان كوردستان به‌خشى.

زه‌هرا قه‌نبه‌رى خانمه یاریزانى كوردى كرماشانى و ئه‌ندامى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى خانمانى ئێران كه بۆ وه‌رزى 2020-2021ى خولى تۆپى پێى كه‌وسه‌رى خانمانى یانه‌كانى ئێران روویكرده یانه‌ى (وچان كوردستان)ى شارى سنه‌ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان، پاش ئه‌وه‌ى له‌یارییه‌كانى هه‌فته‌ى یه‌كه‌مى خوله‌كه‌دا له‌ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆیان به‌ئه‌نجامى 3-1 له‌یانه‌ى پالایش گاز ئیلام-یان برده‌وه و هه‌ر سێ گۆڵ/ هاتریكى بردنه‌وه‌ى بۆ یانه‌كه‌ى تۆماركرد، رۆژى 4-12-2020 له‌یارییه‌كانى هه‌فته‌ى دووه‌میشدا توانى دوو گۆڵ تۆمار و دوو گۆڵى تریش بۆ هاوڕێكانى سازبكات و به‌ئه‌نجامى پێنج گۆڵى بێوه‌ڵام له‌یانه‌ى سارگۆڵ بوشه‌هر ببنه‌وه.

له‌یارییه‌كه‌دا پێنج گۆڵه‌كه‌ى یانه‌ى وچان كوردستان هه‌ریه‌كه له فاتیمه قاسمى/ دوو گۆڵ له‌خوله‌كانى 17 و 35 بهئهسیستى كاپتن و هێرشبه‌رى كورد (زه‌هرا قه‌نبه‌رى) تۆمار كرد و (زه‌هرا) خۆشى له‌خوله‌كه‌كانى 53 و 72 دوو گۆڵى كرد و فاتیمه شبان-یش گۆڵێكى كرد.
به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ى وچان كوردستان بووه خاوه‌نى 6 خاڵ له 2 یارى و 2 بردنه‌وه و 8 گۆڵى هه‌یه و 1 گۆڵى لێكراوه و 7 گۆڵى زیاده‌ى هه‌یه و به‌جیاوازى گۆڵى پله‌ى دووه‌مى گروپى دووه‌مى سیانزه‌یه‌مین خولى تۆپى پێى كه‌وسه‌رى خانمانى یانه‌كانى ئێران گرتووه له‌پاش یانه‌ى مه‌لوان به‌نده‌ر ئینزلى كه هه‌ردوو یانه له‌هه‌موو شتێك‌دا وه‌ك یه‌كن، زه‌هرا قه‌نبه‌رى كاپتنى یانه‌ى وچان كوردستان-یش كه ته‌مه‌نى 29 ساڵه، بووه خاوه‌نى 5 گۆڵ و 2 پاسى گۆڵ له 2 یارى و 180 خولهك یاریكردن و له‌پێشه‌نگى گۆڵكه‌رانى خوله‌كه دایه.
شایه‌نى باسه زه‌هرا قه‌نبه‌رى خانمه هێرشبه‌رى كورد به‌ر لهدهستپێكردن و ئه‌نجامدانى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى دووه‌مى خولى تۆپى پێى كه‌وسه‌رى خانمانى یانه‌كانى ئێران له‌لایه‌ن وێبسایتى دى سپۆرت-ى ئێرانى ناوى خرایه نێو پێكهاته‌ى نموونه‌یی باشترین 11 یاریزانى هه‌فته‌ى یه‌كه‌م.

*بیۆگرافیا:
-ناو: زه‌هرا قه‌نبه‌رى.
-ساڵڕۆژى له‌دایكبوون: 4-3-1991.
-شوێنى له‌دایكبوون: شارۆچكه‌ى كه‌نگاوه‌ر-ى سه‌ربه‌شارى كرماشانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان.
-باڵا: 171 سم.
-كێش: 70 كگم.
-یانه: وچان كوردستان/ سنه.
-ماوه‌ى بۆند: 1 ساڵ.
-هێڵى یارى كردن: هێرشبه‌ر.
-به‌پێى راست یارى ده‌كات.
-ژماره‌ى درێس: 9.
-كاپتنى یانه‌كه‌یه.
-هه‌ڵبژارده: یه‌كه‌مى ئێران.
-هێڵى یارى كردن: ناوه‌ند-هێرشبه‌ر.
-ژماره‌ى درێس: 9.
-له‌ساڵى 2006ه‌وه تائێستا بۆ هه‌ڵبژارده‌كانى لاوان و ئۆڵۆمپى و یه‌كه‌مى ئێران یارى ده‌كات.
-تائێستا له‌گه‌ڵ ههڵبژاردهكانانى ئێران‌دا 80 یارى ئه‌نجامداوه و 68 گۆڵى تۆماركردووه كه 16 یارى و 9 گۆڵى له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى ئێران بووه.
-ساڵى 2018 له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى ئێران پله‌ى دووه‌مى پاڵه‌وانێتى جامى یه‌كێتى تۆپى پێى ناوه‌ڕاستى ئاسیا (كافا-CAFA)یان به‌ده‌ستهێناوه و كاپتنى هه‌ڵبژارده‌كه بووه.
-له‌ژیانى یاریكردنیدا بۆ تیمى یانه‌كانى په‌یكان و زانكۆى ئازاد و ئیسپاد شیراز و ئۆنج نه‌سر شیراز و شاره‌داریی بم و دلوار كشتى بهشههر و شاره‌داریی بم یاریكردووه.
-یه‌كه‌م خانمه یاریزانى ئێرانى بووه له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته‌دا ژیانى پیشه‌گه‌رى هه‌ڵبژێریت، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ى ساڵى 2016 بۆ تیپى یانه‌ى گازى باكوورى شارى كه‌ركوك یارى كردووه و له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌شدا بوونه‌ته پاڵه‌وانى یانه‌كانى عێراق.
-پێنج نازناوى خولى نایابى تۆپى پێى خانمانى یانه‌كانى ئێرانى به‌ده‌ستهێناوه له‌گه‌ڵ یه‌ك پله‌ى دووه‌مى و یه‌ك پله‌ى سێیه‌می.
-وه‌رزى 2014-2015 به‌باشترین یاریزانى خولى نایابى تۆپى پێى خانمانى یانه‌كانى ئێران دیارى كراوه.
-وه‌رزى 2017-2018 به‌تۆماركردنى 41 گۆڵ بووه‌ته گۆڵكهرى خولى نایابى تۆپى پێى خانمانى یانه‌كانى ئێران.
-وه‌رزى 2018-2019ى به‌تۆماركردنى 51 گۆڵ بووه‌ته گۆڵكهرى خولى نایابى تۆپى پێى خانمانى یانه‌كانى ئێران.
-له‌مێژووى تۆپى پێى ئێران به‌پیاوان وخانمانهوه هیچ یاریزانێك نه‌یتوانیوه ئه‌م رێژه گۆڵه كه 51 گۆڵه تۆماربكات و ئه‌مه‌ش ریكۆردێكى به‌رزه و به‌مه زه‌هرا بۆته گۆڵكهرى مێژوویی خوله‌كه و تۆپى پێى ئێران.
