هەواڵ

هاوار مەلا محمد مه‌شق به‌منداڵانى فێرگەی رانیە ده‌داته‌وه‌

سه‌نگه‌ر زرار- Kurd Sport

هاوار مه‌لا محه‌مه‌د-ى یاریزانى نێوده‌وڵه‌تى كورد و پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى عێراق سه‌ردانى فێرگه‌ى دایك (فێرگه‌ى رانیه‌)ى كرد و له‌نزیكه‌وه‌ گفتوگۆى له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیار و مامۆستایانى فێرگه‌كه‌ كرد و به‌ڵێنى هاوكارى پێدان.

رۆژى 4ى كانوونى یه‌كه‌مى 2020 لەکاتی مەشق و راهێنانەکانی فێرگەی ڕانیەدا، کاپتن هاوار مەلا محمد تاهیر زێباری سەردانی یاریگای کێوەڕەش و شوێنی مەشق و راهێنانەکانى فێرگەی رانیەی بۆ پێگه‌یاندنى به‌هره‌مه‌ندان کرد و لەنزیکەوە لەگەڵ سه‌رپه‌رشتیار و ستافی راهێنەرانی فێرگەكه‌ دانیشت و گفتوگۆى كرد و گوێی بۆ داواکاریەکانیان گرت و به‌لێنى پێدان هه‌ر كێشه‌ و كه‌موكوڕییه‌كیان هه‌بێت بۆیان چاره‌سه‌ر بكات و پێداویستییه‌كانیشیان بۆ دابین بكات و به‌پێى ده‌رفه‌تیش ماوه‌ ماوه‌ سه‌ردانیان بكات و مه‌شق به‌منداڵه‌كانى فێرگه‌كه‌ بكات.

له‌به‌شێكى دانیشتنه‌كه‌دا كاپتن هاوار له‌گرنگیی ئه‌مجۆره‌ فێرگانه‌ دوا و به‌بنه‌مایه‌كى گرنگى ناوبرد بۆ پێشكه‌وتنى بوارى وه‌رزش له‌سه‌ر رێگه‌یه‌كى ته‌ندروست.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ ئازاد چنارنه‌یی سه‌رپه‌رشتیارى فێرگه‌ و مامۆستاكان سوپاسى كاپتن هاوار-یان كرد بۆ ئامادەبوونی و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى فێرگه‌كه‌یان

دواجاریش كاپتن هاوار لەنزیکەوە چاوی بەبه‌شێك له‌یاریزانەکانی فێرگه‌ى دایك کەوت و بینەری بەشێک لەهه‌ردوو یاری دۆستانه‌ى نێوان تیپه‌كانى هەردوو فێرگەی ڕانیە و شکارتە بوو کەتیایدا فێرگەی شکارتە توانیان یارییەکان لەبەرژەوندی خۆیان کۆتایی پێبهێنن.

په‌یوه‌ندی دار

Close